|
Untitled Document
به‌رهه‌مهێنانى دوو حه‌بی تازه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كه‌ن

زانایانى ئه‌وروپی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان سه‌ركه‌وتووبوون له به‌رهه‌مهێنانى دوو جۆره حه‌بی تازه به‌ناوه‌كانى "ئۆنگلیزا"و "ڤیكتۆزا" ، كه ڕۆلێكى گرنگ ده‌بینن له چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی شه‌كره .
به‌پێی وته‌ى زانایان ئه‌و حه‌به هه‌ڵده‌ستێت به چاڵاككردنى ئه‌و به‌شه‌ى ئه‌نسۆلین ده‌رده‌دات و ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردن ده‌دات به شێوه‌یه‌كى زۆر ، وه له‌لایه‌كى تریشه‌وه كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێ .
شایانى باسه زانایان ئه‌م دوو جۆره حه‌به‌یان له‌سه‌ر گیاندارى مشك تاقیكراوته‌وه‌و توانیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی شه‌كره .
ئیلیاس
|