بەسەرهاتێکی پڕ لە پەند !!
23/08/2013

منداڵێکی بچکۆلە هاتە ناو مزگەوتێک لە پاریس، بە ئیمامی مزگەوتەکەی ووت :دایکم ناردوومی تا وانەم پێ بڵێنەوە ..

ئیمامی مزگەوتەکە ووتی:ئەی کوا دایکت با هەندێ زانیاری لێ وەرگرم منداڵەکە ووتی:دایکم لە دەرەوەیە ناتوانێ بێتە مزگەوت چونکە موسڵمان نیە!! ئیمامی مزگەوتەکە خێرا رۆشتە دەرەوە تا بزانێت بۆ منداڵەکەی خۆی ناردووە! دایکی منداڵەکە ووتی:دراوسێیەکمان هەیە موسڵمانن کاتێک منداڵ
ەکان دەچنە دەرەوە هەمیشە دەستی دایکیان ماچ دەکەن،وە ماڵەکەیان هەمیشە بەختەوەرە و ڕێز و ئیحترامی یەکتر دەگرن،تا ئێستا موسڵمانێکم نەدیوە دایکی خۆی بکاتە خەڵوەتگەی پیران،بۆیە داواتان ل دەکەم منداڵەکەم ببەن و وانەی پێ بڵێنەوە تا چۆن ئێوە ڕێزی دایک و باوکتان دەگرن منداڵەکەشم فێر بێت ڕێزم بگرێت.

به‌ڵێ كاتێك ئێمه‌ به‌ڕاستی شوێنی ئاینی ئیسلام بكه‌وین ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش بانگ نه‌كه‌ین خۆیان دێن
ژماره‌ی بینین‌ : 4288
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll