10 به‌كارهێنانی چاوه‌ڕواننه‌كراوی رۆنی زه‌یتوون
16/07/2012

 

رۆنی زه‌یتون بێجگه‌ له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆراكه‌‌و گه‌لێك سوودی ته‌ندروستی بۆ له‌ش هه‌یه‌، توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر به‌شه‌ جیاجیاكانی له‌ش، چه‌ندین ئه‌نجامی گرنگ‌و ته‌واو چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌.
ئه‌م گیراوه‌ سروشتییه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ له‌یه‌ك كاتدا چه‌ندین خه‌سڵه‌تی هه‌یه‌ وه‌ك ته‌ڕكه‌ره‌وه‌‌و خۆراكبه‌خشی‌و پاككه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش وای له‌خانمان كردوه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ردوو شارستانی یۆنانی‌و فیرعه‌ونیدا بۆ گرنگیدان به‌پێست‌و قژیان به‌كاری بهێنن.
10 به‌كارهێنانی چاوه‌ڕواننه‌كراوی رۆنی زه‌یتون ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاوی تۆی خانم تا هاوكاریت بكه‌ن له‌زیاتركردنی جوانی‌و سه‌رنجڕاكێشیت.

ته‌ڕكه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتی‌ بۆ پێسته‌سه‌ری وشك

زۆربه‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌وشكهه‌ڵاتنی‌ پێسته‌وه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی كه‌می ته‌ڕیی له‌شه‌وه‌ رووده‌ده‌ن‌و ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕانكارییه‌ كتوپڕه‌كانی كه‌شوهه‌واوه‌ رووده‌دات كه‌ كاتی پێویست ناهێڵنه‌وه‌ بۆ پێست تا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی‌ كه‌شوهه‌وا بگونجێنێت. وشكبوونی پێستی‌ سه‌ریش یه‌كێكه‌ له‌بێزاركه‌رترین جۆره‌كانی وشكهه‌ڵاتن لای‌ زۆربه‌ی‌ خانمان، چونكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ر تووشی كڕێش‌و هه‌وكردن‌و هه‌ندێك ئازاری ساده‌ ده‌بێت‌و به‌وه‌ش بێگومان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌‌و جوانی قژ ده‌بێت. چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌میشه‌ پێویستی به‌جۆرێكی دیاریكراوای شامپۆ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گیراوه‌ كیمیاوییه‌كانی قژ كه‌ خۆیان له‌بۆیه‌و های لایتدا ده‌بیننه‌وه‌.
به‌ڵام باشترین رێگا بۆ خۆپاراستن له‌هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌و ته‌ڕكردنه‌وه‌ی سروشتی‌ سه‌ر به‌كارهێنانی رۆنی زه‌یتوونه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ. ئه‌و رۆنی زه‌یتوونه‌ به‌كه‌ره‌سته‌كانی بۆیاغكردن بده‌ له‌قژت‌و دواتریش قژت به‌باری درێژی دابهێنه‌و به‌سه‌رپۆشێكی پلاستیكی سه‌رت داپۆشه‌‌و به‌درێژایی شه‌و به‌و جۆره‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان بۆ به‌یانی رۆژی‌ داهاتوو قژت به‌شامپۆ بشۆره‌، ئه‌وسا ده‌گه‌یت به‌ئه‌نجامێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر.

روپۆشێكی ته‌ڕكه‌ره‌وه‌ بۆ ته‌ندروستی‌‌و بریقه‌ی‌ قژ

بۆ زیادكردنی هه‌ندێك بریقه‌ی‌ بۆ قژ، بڕی 50 میللیگرام له‌زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵی هه‌مان بڕ له‌رۆنی (غار)ی‌ بكه‌و ئینجا ئه‌م گیراوه‌ خۆراكبه‌خشه‌ به‌سه‌ر قژتدا دابه‌ش بكه‌و ئه‌گه‌ر پێستی‌ سه‌رت خۆی به‌سروشتی‌ چه‌وری زۆر بوو دووری بگره‌ له‌ره‌گه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێسته‌كه‌ وشك بوو ئه‌وه‌ گیراوه‌كه‌ به‌باشی به‌سه‌ر ره‌گه‌كاندا دابه‌ش بكه‌‌و پاشان به‌خاولییه‌كی گه‌رم سه‌رت داپۆشه‌و بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌ وازی لێبهێنه‌‌و دواییش شۆردنێكی ئاسایی سه‌رت بشۆ. ده‌توانیت هه‌فتانه‌ ئه‌و روپۆشه‌ دووباره‌بكه‌یته‌وه‌، یان كه‌ی هه‌ستتكرد قژت پێویستی‌ به‌خۆراك‌و به‌بریقه‌ هه‌یه‌ دووباره‌ی‌ بكه‌یته‌وه‌.

پاكه‌ره‌وه‌ی له‌ش‌و ده‌ست

بڕی 50 میللیگرام له‌زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵی هه‌مان بڕ له‌زه‌یتی ئازه‌ریۆن بكه‌و دواتریش 10 دڵۆپ له‌رۆنی گرانیۆم‌و 10 میللیگرام له‌رۆنی لافنده‌رو 10 میللیگرام له‌رۆنی گوڵه‌باخی‌ بخه‌ره‌سه‌رو باش تێكه‌ڵیان بكه‌و رۆژانه‌ پێسته‌ وشكه‌كه‌تی پێ چه‌وربكه‌ له‌هه‌ر شوێنێكی له‌شتدا بێت. باشتریش وایه‌ شه‌وان پێش نوستن ئه‌و كاره‌ بكه‌یت.

کرێمێکی ته‌ڕكه‌ره‌وه‌ی روو بۆ پێشتێكی ته‌ندروست‌و گه‌شاوه‌

زه‌یتی زه‌یتوون‌و شه‌ربه‌تی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌و رۆژانه‌ بیخه‌ره‌ سه‌ر پێستی روخسارت، ئه‌م تێكه‌ڵه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ده‌بێت له‌سه‌ر پێستت، چونكه‌ رێگه‌ له‌چرچ‌ولۆچبوون ده‌گرێت‌و پێستت به‌نه‌رمی‌و ته‌ندروستی‌‌و چالاكی‌و گه‌شاوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه‌.

ته‌ڕكه‌ری لێو

ئاسانترین رێگه‌ بۆ ته‌ڕكردنی لێوو پڕخۆراككردنی چالاكانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رۆنی زه‌یتوون چه‌ور بكرێت، ئه‌وسا سه‌رنج ده‌ده‌یت چۆن ته‌ندروست‌و گه‌شاوه‌ ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌و رۆنه‌ت لێدا.

كرێمی چاو

رۆنی زه‌یتوون گونجاوترین رۆنه‌ بۆ پێستی هه‌ستیارو ته‌نك، بۆیه‌ ده‌بینیت باشترین شته‌ بۆ به‌كارهێنانی له‌ناوچه‌كانی نزیكی لێوو چاو، ده‌توانیت له‌بری به‌كارهێنانی كرێمه‌ ئاساییه‌كان، ئه‌و رۆنه‌ به‌لۆكه‌ی سروشتی‌ بخه‌یته‌ سه‌ر چاوت بۆ ته‌ڕكردنه‌وه‌ی پێستی‌ چوارده‌وری چاوو پاراستنی‌ له‌چرچبوون.

لابه‌ری ئارایشت

خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی رۆنی زه‌یتون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت وه‌ك لابه‌رێكی سروشتی‌و كارای ئارایشت، دوو بڕی هاوشێوه‌ له‌رۆنی زه‌یتون‌و رۆنی بادام تێكه‌ڵبكه‌و گیراوه‌كه‌ بخه‌ره‌ شووشه‌یه‌كی بچووكه‌وه‌و هه‌میشه‌ بۆ لابردنی ئارایشتی چاو به‌كاری بهێنه‌.. ئه‌م گیراوه‌ جادووییه‌ بۆ برژانگه‌كانیش خۆراكبه‌خشه‌و پڕی ده‌كاته‌وه‌.

به‌هێزكه‌ری نینۆك

هیچ شتێك نییه‌ له‌رۆنی زه‌یتوون باشتر بێت بۆ چاره‌سه‌ری نینۆكی لاوازو رزیو.. كه‌مێك له‌رۆنی زه‌یتوون گه‌رم بكه‌و به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك‌و به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی 5 ده‌قیقه‌ ئه‌ملاوئه‌ولای په‌نجه‌كانتی پێ چه‌وربكه‌و ئه‌وسا ده‌بینیت ئه‌نجامێكت ده‌ست ده‌كه‌وێت هه‌رگیز چاوه‌ڕوانت نه‌كردوه‌.

كرێمی ریش تاشینی پیاوان

پیاوانیش ده‌توانن رۆنی زه‌یتوون به‌كاربهێنن وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی سروشتی‌ كرێمه‌كانی ریش تاشین‌و جێڵ، چونكه‌ ئه‌و رۆنه‌ ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وكردنه‌ی تووشی پێست ده‌بێت به‌هۆی ریش تاشینه‌وه‌، هه‌روه‌ك پێست به‌بریقه‌داری‌و نه‌رمی ده‌هێڵێته‌وه‌.

پارێزه‌ر له‌خۆر

ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ دانانی رۆنی زه‌یتونی پاك له‌سه‌ر پێست راسته‌وخۆ دوای خۆخستنه‌ به‌ر تیشكی خۆر، سنوورێك داده‌نێت له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی‌ له‌ناوبردنی خانه‌كان كه‌ به‌هۆی تیشكی ژوور وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه‌ رووده‌دات‌و ده‌بێته‌هۆی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ش رۆنی زه‌یتون نه‌رمكه‌رێكی ئه‌و سووتانانه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی تیشكی خۆره‌وه‌ رووده‌دات، هه‌روه‌ك چه‌ندین توخمی پاككه‌ره‌وه‌و ته‌ڕكه‌ره‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ پێستی‌ تالفبوو چاره‌سه‌رده‌كه‌ن‌و ئازار كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.


ئامادەکردنی: رەوا حمە

ژماره‌ی بینین‌ : 2545
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
سوودەکانی خواردنی پیاز ...
‌تێكەڵەیەك بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll