ناوی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر سینگی‌ لاده‌بات
16/07/2012
كچێك له‌شاری‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كوڕێك په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌به‌ستێت ناوی‌ كوڕه‌كه‌ به‌ ده‌رزی‌ له‌سه‌ر سنگی‌ ده‌نوسێت، پاش ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كچه‌كه‌ به‌ تێزاب ناوی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر سنگی‌ سڕیوه‌ته‌وه‌ چاره‌نووسی خۆی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. (تارا) كه‌ كچه‌ خوێندكارێكی‌ قۆناغی‌ ئامادەییە لە کەرکوک، بەهۆی درووستبوونی پەیوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ هاوڕێیەکی براکانی، بۆ ماوەی (٣ ساڵ) بە نهێنی لەو پەیوەندیە بەردەوام بووە، خۆشەویستی سەر شێتانەی (تارا) بۆ ئەو کوڕە وایکردووە ناوەکەی بە دەرزی لەسەر دڵی بکوتێت، دوای درووستبوونی کێشە لە نێوانیان لە ترسی ماڵەوەیان بە تیزاب کوتانەکەی لابردووە. لەو بارەوە (تارا) رایگه‌یاندووه‌ "ماوەیەکی زۆر کوڕێکم خۆشویست هاوڕێی براکانم بوو (٣ ساڵ) بە نهێنی پەیوەندیمان هەبوو منیش بە هۆی ئەم خۆشەویستیە زۆرەمەوە بۆ ئەو ناوی ئەوم بە دەرزی لەسەر دڵم نووسی، بەڵام کاتێک کێشەمان بۆ درووست بوو لە ترسی ماڵەوە خێرا به‌ تیزاب لامبرد". باسی لەوەش کرد دوای پەیوەندیەکەیان ئاشکرا بووە، براکانی داوایان کردووە بێتە خوازبێنی، بەڵام ئەو بە هەموو شێوەیەک رەتی کردۆتەوە بیانووی هێناوەتەوە. هه‌روه‌ها وتویه‌تی‌ "براکانم داوایان کرد، ئەو کوڕە بێتە خوازبێنیم، بەڵام ئەو منی نەویست و بیانووی زۆری هێناوەتەوە". رونیشیكرده‌وه‌ ئەو کوڕە بەڵینی پێ دابوو، هاوسەرگیری له‌گه‌ڵدا بكات بەڵام کاتێک برای تارا قسەی لەگەڵ برای ئەو کوڕە کردبوو، وتبوی ئەوان هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویستیان لە نێواندا نیە و تەنها وەک هاوڕێیەک خۆشی ویستوە. تارا وتی "خۆشەویستەکەم بەڵینی پێدابووم بمخوازێت، بەڵام برای ئەو کوڕە بە براکەمیان گوتبوو، کە هیچ پەیوەندییەکی خۆشەویستی لە نێوانیاندا نیە و تەنها وەک هاوڕێیەک خۆشیدەوێت". ئه‌و به‌ دڵێكی پڕ له‌ خه‌مه‌وه‌ ده‌یوت "حاشایی لە هەموو شتێک کردووە". ئەوەشی باسکرد، کە ئەو بەڵگەی لە بەر دەستە تا راستی بەڵین پێدانەکە بسەلمێنێت، بەڵام وه‌ك وتی: "ئەو هەمیشە بیانوو دەدۆزێتەوە". تارا ده‌ڵێت "بەڵگەم لەبەر دەستە کاتێک ئەو بەڵێنی هاوسەرگیری پێدام، ئێستا (٤٠٠٠) نامەی ئەو کوڕەم لە مۆبایلەکەم پێیە، بەڵام ئەو لەگەڵ ئەو راستیانەش هێشتا بیانوو دەدۆزێتەوە". ئێستا ئه‌و كچه‌ په‌شیمانه‌ له‌وه‌ی سه‌ر سینگی خۆی كوتیوه‌ و ناوی ئه‌و كوڕه‌ی نووسیوه‌ و ئاماژەی بەوەشدا، كه‌ كوتینی ناوی كوڕه‌كه‌، شوێنەکەی زۆر بە روونی دیارە لە سەر جەستەی، کاتێکێش سەردانی دکتۆری کردووە پێیان وتووه‌ شوێنەکەی مەترسیداره‌ و چارەسەری نیە. راشیگه‌یاندووه‌ "چومەتە لای دکتۆر، بەڵام گوتیان شوێنەکەی حەساحەو مەترسیدارە بۆیە ناتوانین چارەسەرت بۆ بکەین، گوتیشیان ئەگەر بەر لەوەی بە تیزاب لایبەری دەمانتوانی چارەسەری بکەین". توێژەرێکی کۆمەڵایەتی رایگەیاند "ئەمە جۆرێكە لەو خۆشەویستیانەی سنوور دەبەزێنێت و هەر كچان ئەو قوربانیە دەدەن هۆكارەكەشی دەگەڕێنمەوە بۆ ناتەندروستی پەروه‌ردەی خێزان". ئەو توێژەرە باسی لەوەش کرد ئەو کارەی ئەو کچە کردویەتی مەترسیدارە و تاهەتایە دەبێتە جێگای پرسیار کردن. لەو بارەیەوه‌ وتی: " ئەو کچە کارێکی هەڵەی کردووە و كاره‌كه‌ی مەترسیدارە، چونکە شوێنه‌واری ئەم شوێنە تاهەتایە دەبێتە جێگای پرسیاری ئەوکەسەی دەبێتە هاوسەری". تارا وتی‌ "ئیتر من ژیانی هاوسەرگیری پێکناهێنم ئەوەم لە خەیاڵی خۆم دەرهێناوە، چونکە ئەوکەسەی من خۆشم دەویست شایستەی ئەوە نەبوو، ئیدی دڵی خۆم ده‌خەمە ژێر پێ".
ژماره‌ی بینین‌ : 1757
زیاتر ...
٦ خاڵ بۆ ئەوەی وابکەیت مێردەکەت قەت تۆی بیرنەچێت ...
لە ڕێگەی جۆری دەست و پەنجەتەوە، کەسایەتی خۆت بناسە ...
‌لەپی دەستت چەند نهێنیەكت بۆ ئاشكرا دەكات ...
‌تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر ئەم كاریگەریەی دەبێت ...
‌ئەم هەڵانە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان دەشێوێنێت ...
‌سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
هۆتێلە هەرزانەکانی شارێکی چین پێشوازی لە هاوڵاتیانی عێراقی ناکەن‎ ...
دەڵێ شەش ساڵە سێكسی توندم لەگەڵدا دەكات ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll