وه‌نه‌وشه‌: نابمە گۆرانیبێژو نه‌مویست به‌شداری‌ گه‌رده‌لول بكه‌مه‌وه‌
16/07/2012

بەیان عوسمان خانمە ئەكتەر كە بە "وەنەوشە" ناسراوە، رایگه‌یاند  لەبەشی سێیەمی زنجیرە درامای "گەردەلوول" بەشدار نییەو ناشبێته‌ گۆرانیبێژ.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری‌ "سڤیل" وه‌نه‌وشه‌ رایگه‌یاندووه‌ لەبەشی سێیەمی‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لول بەشدار نییەو ئەوەش لەسەر داواكاری خۆی بووە،وتی "لەوانەیە داوا كرابم، بەڵام خۆم نەمویست بەشداری لەگەردەلوول بكەمەوە".

له‌ماوه‌ی‌ رابردووداو دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ له‌ زنجیره‌ درامای‌ گه‌رده‌لول گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ تێیدا به‌یان عوسمان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا گۆرانی‌ ده‌ڵێت، گۆڤاره‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ بینەرێكی زۆری هه‌بووه‌و داوایان له‌ وه‌نه‌وشه‌ كردووه‌ دەست بەگۆرانی وتن بكات، یەكێك لەكۆمێنتەكان كە كچێك بەناوی بەناز تاقانە نوسیوویەتی "بەیان خان ئەگەر لەجێی تۆ بم گۆرانی دەڵێم، بەڵام من دەنگم خۆش نییەو زۆر حەزم لەگۆرانییە".

بەڵام بەیان عوسمان رەتیكردەوە گۆرانی بڵێت، وتی "ناكرێ مرۆڤ چەند بەهرەی هەیە هەموو بەهرەكان تاقی بكاتەوەو بەكاربێنی، من بەهرەی سەرەكی خۆم لەئەكتەری داناوەو تواناكانی خۆم لەم بەشە بەكارهێناوە، زۆر سوپاسی ئەو كەسانە دەكەم كە دەنگی منیان پێخۆشە، بەڵام گۆرانی ناڵێم".

هه‌ر له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وه‌نه‌وشه‌ ئاماژه‌ بەئەزموونی لایەنی هونەری و پێشكەشكارییەكەی خۆی دەكات، كە ساڵی رابردوو بۆ یەكەمجار لەكەناڵی كۆڕەك وەك پێشكەشكار دەركەوت لەبەرنامەی "كەیفی شەممە". بەڵام ئەو ئاشكرایكرد تەنیا وەك هەندێ هونەرمەندی عەرەبی و كوردی ویستوویەتی وەك ئەزموونێك پێشكەشكاری تاقی بكاتەوە بۆ یەكجار، بۆیە دەڵێت "سەیرم كرد پێش من چەند ئەكتەرێك تەنیا بۆ ئەزموون پێشكەشكاریان كرد، لەناو عەرەب چەندین هونەرمەند بەنمونە هەن، وەك نوری شەریف، هەروا لەكورد وەكو شوان عەتوف، بۆیە كە داوام لێكرا منیش پێم خۆش بوو، تەنیا وەك ئەزموونێك پێشكەشكاری تاقی بكەمەوە، گرێبەستەكەش بۆ ماوەیەك بوو، دوای تەواوبوونی گرێبەستەكە دووبارە لەلایەن كەناڵی كۆڕەك داوام لێكرا بەرنامە بەردەوام بێ و گرێبەستەكە نوێ بكەمەوە، بەڵام من بەڕێزەوە، نەمتوانی نوێ بكەمەوە، چونكە وەك گوتم تەنیا بۆ ئەزموونێك پێشكەشكاریم كرد".

ژماره‌ی بینین‌ : 3537
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌من كوڕێكم خۆش ده‌وێت ...
ژماره‌ی بینین : 5608
‌نور وێنەی خۆی لەكاتی مەلەكردندا بڵاوكردەوە ...
ناوى ڕاسته‌قینه‌ى به‌شێك له‌ هونه‌مه‌ند عه‌ره‌به‌كان ...
عه‌لا خانم له‌ مردن رزگارى بوو ...
بەوێنە ...هاوسەری ڕاستەقینەی شەهرەزاد ببینە ...
چه‌ند زانیارییه‌كى سەرنجڕاکێش لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە ...
کامکاران پێشنیارێکی یەک ملیار دۆلاری ڕەتدەکەنەوە ...
له‌تیفه‌ تونسى باسى هاوسه‌گیرى له‌گه‌ڵ كازم ساهیر ده‌كات ...
نیان عه‌بدوڵا توشى نه‌خۆشییه‌كى درێژ خایه‌ن بووه‌ ...
ڤیدیۆ...تائێستا تارا ڕەسولتان بێ چاوێلكە بینیوە؟ ...
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كه‌م خه‌ليفه‌ى داعش بكوژێت" ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll