گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندێكى كورد كۆچى دواييكرد
13/04/2014
شام: گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندى كوردى سوريا، عه‌بدولڕه‌حمان ئال ره‌شى له‌ ته‌مه‌نى 83 ساڵييدا، له‌ شام كۆچى دواييكرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ى نيسان – ئه‌پريلى 2014، له‌ پايته‌ختى سوريا هه‌واڵى كۆچى دوايى ئال ره‌شى، له‌ لايه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى هشام سنان، راگه‌يه‌ندرا. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌، وه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌، جێپه‌نجه‌ و مۆركى به‌ هونه‌رى سينه‌ما و دراماى سورياييه‌وه‌ دياره‌ و ناوبراو به‌ يه‌كێك له‌ پايه‌كانى هونه‌رى دراما و سينه‌ماى سوريا و وڵاتانى عه‌ره‌بى ناوده‌برێت. له‌ ماوه‌ى ژيانييدا، زياتر له‌ 200 كارى هونه‌رى و دراماى به‌رهه‌مهێناوه‌ و به‌شدار بووه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانياندا. ناودارترين كاره‌كانى بريتين له‌: سارى عه‌بدوڵڵا، الاتجاه المعاكس، كفر قاسم، البركان، العار، نهاية رجل شجاع، العبابيد، الظاهر بيبرس، الخوالي، أهل الراية، جريمة بلا نهاية، غضب الصحراء، خالد بن الوليد، و چه‌ندانى ديكه‌. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانيشى وتووه‌ و له‌ ئۆپێراى نيشتمانى سورياشدا به‌شداريكردووه‌. دوا كارى هونه‌رى به‌شداريكردنى بوو، له‌ زنجيره‌ دراماى ژينگه‌ى شاميى "الغربال" و "قمر شام".
ژماره‌ی بینین‌ : 5682
زیاتر ...
‌من كوڕێكم خۆش ده‌وێت ...
ژماره‌ی بینین : 7956
ئەلیسا ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێ ...
‌نور وێنەی خۆی لەكاتی مەلەكردندا بڵاوكردەوە ...
ناوى ڕاسته‌قینه‌ى به‌شێك له‌ هونه‌مه‌ند عه‌ره‌به‌كان ...
عه‌لا خانم له‌ مردن رزگارى بوو ...
بەوێنە ...هاوسەری ڕاستەقینەی شەهرەزاد ببینە ...
چه‌ند زانیارییه‌كى سەرنجڕاکێش لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە ...
کامکاران پێشنیارێکی یەک ملیار دۆلاری ڕەتدەکەنەوە ...
له‌تیفه‌ تونسى باسى هاوسه‌گیرى له‌گه‌ڵ كازم ساهیر ده‌كات ...
نیان عه‌بدوڵا توشى نه‌خۆشییه‌كى درێژ خایه‌ن بووه‌ ...
ڤیدیۆ...تائێستا تارا ڕەسولتان بێ چاوێلكە بینیوە؟ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll