هاتنى كەسێك بۆمزگەوت كەسیر وپیازى خواردبێ،یان بۆنێكی ناخۆشی پێوەبێ
19/08/2014
خوای گەورە دەفەرمووێ:- [ێا بَنِی ێ‌دَمَ خُژُوا زِینَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] اڵاعراف: ٣١. واتە « ئەی نەوەكانی ئادەم هەركە دەچنە مزگەوت بۆنوێژ، جل وبەرگی پاك وخاوێن بپۆشن». لە«جائر»كوڕی«عبدالله»ەوە دەفەرمووێ، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەموویەتی: « مَنْ أَكَڵ پُومًا أَوْ بَصَلًا فَلْێعْتَزِلْنَا أَوْ قَاڵ فَلْێعْتَزِلْ مَسْجِدَنَا ۆلْێقْعُدْ فِی بَیْتِهِ».  رواه البخاری انڤر الفتح 2/339 واتە « هەركەس سیرو پیازی خوارد بالێمان دوركەوێتەوە، یان فەرمووی: با لە مزگەوتمان دوركەوێتەوە ولەماڵەكەی خۆیدا بمێنێتەوە  » وە لە ڕیوایەتەكەی «مسلم»داهاتوە « مَنْ أَكَڵ الْبَصَڵ ۆالپُّومَ ۆالْكُرَّاپَ فَڵا ێقْرَبَنَّ مَسْجِدَنَا فَإِنَّ الْمَڵائِكَه‌َ تَتَأَژَّی مِمَّا ێتَأَژَّی مِنْهُ بَنُو ێ‌دَمَ». رواه مسلم رواه 1/395  واتە « هەركەس پیازو سیر و كەوەری خوارد با نزیكی مزگەوتمان نەكەوێ، چونكە ملائیكە توشی ئازار دەبن بەو شتانەی كە مرۆڤ پێ ئازارمەند دەبێ » وە «عمر»ی كوڕی «خگاب»وتاری دەخوێند لە ڕۆژی جومعەدا، لەناو وتارەكەیدا فەرمووی: « پُمَّ إِنَّكُمْ أَیُّهَا النَّاسُ تَأْكُلُونَ شَجَرَتَیْنِ ڵا أَرَاهُمَا إِڵّا خَبِیپَتَیْنِ هَژَا الْبَصَڵ ۆالپُّومَ ڵقَدْ رَأَیْتُ رَسُوڵ الڵّهِ صَڵّی الڵّهُ عَڵیْهِ ۆسَڵّمَ إِژَا ۆجَدَ ڕیحَهُمَا مِنْ الرَّجُلِ فِی الْمَسْجِدِ أَمَرَ بِهِ فَأُخْڕجَ إِڵی الْبَقِیعِ فَمَنْ أَكَڵهُمَا فَلْیُمِتْهُمَا گَبْخًا». رواه مسلم 1/396 واتە « ئەی خەڵكینە ئێوە ئەم دوو ڕووەكە دەخۆن و من بە پیسیان دەبینم: كە ئەویش سیر و پیازە، دڵنیابن پێغەمبەرم صلی الله علیه وسلم دەبینی هەركات لە مزگەوتدا بۆنی ئەو دوانەی لە هەر پیاوێك بكردایە، ئەوا فەرمانی پێ دەكرد كە دەربچێ لە مزگەوت و دوركەوێتەوە بەرەو بەقیع، جا هەر كەس سیر و پیازی خوارد با جوان لە چێشتدا سوری بكاتەوە و بۆنەكەی بمرێنێ». وە ئەوەی پەیوەندی بەم باسەوە هەیە: ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە ڕاستەوخۆ لە دوای ئیش كردن دەچنە مزگەوتەوە بە بۆنی ناخۆشی عەرەقی بن باڵ و گۆرەبیەكانیان. لەوەش خراپ تر جگەرە خۆرەكانن، ئەوانەی كە جگەرەی حەرام دەكێشن و پاشان دەچنە مزگەوتەكانەوە و ئازاری بەندەكانی خوا دەدەن لە ملائكە و نوێژ خوێنان
سه‌رنووسه‌ر:دانا ئه‌كره‌م
how to take naltrexone ldn naltrexone side effects naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 3370
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll