باد بۆی ٣ بەرھەمدەھێنرێت
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی نیۆرک دەیلی ئەمەریکی فیلمی باد بۆی ٣ لە کاردایە و پێدەچێت لەماوەی داھاتوودا بەرھەبھێنرێت.
بەپێی ھەواڵەکە مارتن لاورێنسی ئەکتەر لەو فیلمەدا ئاشکرایکردووە کە ئێستا کار لە نووسینی فیلمەکەدا دەکەن و لەماوەیەکی نزیکدا ئەو کارە تەواو دەبێت، ھەروەھا بەنیازە لەو بارەیەوە قسە لەگەڵ وڵ سمسدا بکات و کارەکان پێکەوە ئەنجام بدەن چونکە پێشتریش ھەر پێکەوە رۆڵی سەرەکی ئەو فیلمەیان گێڕاوە، دوو بەشی پێشووی ئەو فیلمە بڕی (٤١٤.٧) ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییان بەدەستھێناوە لە سینەمای ئەمەریکیدا و ھەواداران چاوەڕێی بەشی سێیەم دەکەن.
سهرنووسهر:دانا ئهكرهم
|