دڵنیا قەرەداخی : خەڵک بەتاڵە ، من ئێستە لەمانگی هەنگوینیم
دڵنیا قەرەداخی رەتیدەكاتەوە لە هاوسەرە مسرییەكەی جیابووبێتەوەو دەشڵێ "ئێستا لە مانگی هەنگوینیدام".
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی جیابوونەوەی دڵنیا قەرەداخی و سلێمان عوسمان كونسوڵی پێشووی میسر لە هەولێر بڵاوكراوەتەوە، بەڵام دڵنیا ئەوە رەتدەكاتەوەو وەك خۆی ئاماژەی پێدا ئێستا لە خۆشترین كاتەكانی ژیانی هاوسەرگیریدایە.
دڵنیا بە رووداو وتوە: من و هاوسەرەكەم سلێمان عوسمان جیانەبووینەتەوە و ئەو هەواڵانەش دوورن لە راستی و تەنیا قسەی كەسانی بێ ئیشە".
دەشڵێ:" من تازە لە مانگی هەنگوینیدام".
دڵنیا نیگەرانە لە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەو دەڵێ: "خەڵكانێك بەس بۆ ئەوە دانیشتوون بزانن دڵنیا قەرەداخی چی دەكات و چی ناكات، هیوام وایە ئەم خەڵكانە كارێك بكەن بۆخۆیان باشترە لەوەی بەدوای ژیانی تایبەتی خەڵكەوە بن، لێرەوە دەیڵێم سوپاس بۆ خوا ژیانم زۆر خۆشە".
دڵنیا قەرەداخی دوای هاوسەرگیری لەگەڵ كونسوڵی پێشووی میسر لە هەولێر، ئێستا لە قاهیرەیە و خەریكی چالاكی هونەرییە.
|