پەیکەری مام جەلال لە چاڤی لاند دانرا
ۆ یه‌كه‌مجار له عیراقدا په‌یكه‌رێك له مۆم بۆ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دروستده‌كرێت، كه ئه‌و په‌یكه‌ره له ریزی كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان له مۆزه‌خانه‌ی مۆم له چاڤی لاند له شاری سلێمانی دانراوه.
له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی مام جه‌لال، دانا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له كۆمپانیای چاڤی لاند بە پێگەی فەرمی یەکێتی راگه‌یاندوە : وه‌كو كۆمپانیای چاڤی لاند و وه‌ك یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانمان، ویستمان له رێگه‌ی په‌یكه‌رێكه‌وه بۆ ناو مۆزه‌خانه‌كه‌مان رۆڵ و گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردی عیراق ده‌ربخه‌ین، بۆیه ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ناو په‌یكه‌ره‌كانی تر نامێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌شی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شایسته‌ی زۆر شتی له‌وه زیاتریشه.
وتیشی: له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین له‌ناو مۆزه‌خانه‌كه‌دا به‌شێكی تایبه‌ت بۆ مام جه‌لال جیابكه‌ینه‌وه، چونكه نامانه‌وێت ته‌نها وه‌ك په‌یكه‌رێك دایبنێین، به‌ڵكو به‌نیازین له‌و به‌شه‌دا شێوه‌ی دیكۆرو ئیكسسواراته‌كه‌ی وه‌ك شێوه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بێت و كتێبخانه‌ی بۆ داده‌نێین، وه‌ك ئه‌وه ده‌بكه‌وێت كه له نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدایه‌و كاری رۆژانه‌ی خۆی به‌ڕێده‌كات، ده‌مانه‌وێت له په‌یكه‌ره‌كانی تر جیاوازتر كاری بۆ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه په‌یكه‌ره‌كانی ترمان له وڵاتی صین دروستكراون، به‌ڵام ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له وڵاتی ئه‌مریكا دروستكراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه كوالێتییه‌كی به‌رزترو جیاوازتری هه‌یه.
راشیگه‌یاند: جگه له‌و په‌یكه‌ره‌ی مام جه‌لال، له ئێستادا نزیكه‌ی 60 په‌یكه‌ری تر له‌ناو مۆزه‌خانه‌كه‌ماندایه، ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ش كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانن كه سه‌ركرده‌ی كوردی تێدایه‌و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیرانی كوردیشی تێدا هه‌ن.
دانا حه‌سه‌ن ئاشكراشیكرد، ئێمه بۆ دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی مام جه‌لال داوامان له‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییه كرد كه ده‌بێت كوالیتییه‌كه‌ی زۆرباش بێت، بۆیه ئه‌وانیش داوایان كرد كه خۆمان جلوبه‌رگه‌كه‌شیان بۆ بنێرین تا به‌ته‌واوی هاوشێوه‌ی ئه‌وه بێت كه ئێمه داوامان كردووه، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و گونجاو په‌یكه‌ره‌كه‌یان داڕشتووه، رۆژی 27-12-2014 ئه‌و په‌یكه‌ره گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و له ئێستادا له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی چاڤی لاند دانراوه.
|