ڤیدیۆ : تەواوی كلیپەكەی پەرواز حسین
كچە هونەرمەندی كورد پەرواز حسێن كلیپی گۆرانییە نوێكەی بڵاودەكاتەوە كە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبییە گۆرانییەكەی پەرواز ناوی (كل جدید)ە، بەشە كوردی هۆنراوەكە لەلایەن شەهاب زەنگەنەوە نوسراوە و بەشە عەرەبییەكەشی شاعیری ناسراو كەریم عێراقی نوسیوێتی، ئاوازی بەرهەمەكەش لەلایەن گۆران ساڵحەوە دانراوە. ئەم كلیپە بە یەكەم بەرهەمی تایبەتی پەرواز دادەنرێت و لە توركیا كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە. ماوەیەك بەر لەئێستاش گۆران ساڵح و پەرواز حسێن پێكەوە گۆرانییەكی نیشتمانیان بەناوی كوردستان بڵاوكردەوە و سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێنا.
|