نهێنییه‌كی گه‌وره ئاشكرا ده‌بێت... ئوم كه‌لسوم مردوه یان كوژراوه؟
دوای 40 ساڵ له مردنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، ئوم كه‌لسوم نهێنییه‌كی گه‌وره‌ی مردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی (بوابه نیوز)ی میسری له‌سه‌ر زاری خۆشكه‌زایه‌كی ئوم كه‌لسومه‌وه نهێنییه‌كی گه‌وره‌ی مردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوژراوه‌و به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی گورچیله‌وه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
عه‌دلی سه‌میر، خوشكه‌زای ئوم كه‌لسوم، به ڕۆژنامه میسرییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه پوری به مردنی ئاسایی نه‌مردووه‌و كوژراوه، به‌ڵگه‌شی بۆ ئه‌مه بریتییه له‌وه‌ی كه سێ ڕۆژ به‌ر له مردنه‌كه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
عه‌دلی سه‌میر، ده‌ڵێت " له‌ئێستادا ده‌وڵه‌ت هیچ گرنگییه‌ك به ئوم كه‌لسوم نادات‌و یادی ناكاته‌وه، له‌كاتێكدا شه‌قامێكی ئیسرائیل كراوه به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی میسر له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه پشت گوێیان خستووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه به مۆزه‌خانه، له‌كاتێكدا چه‌ندین به‌رپرس‌و هاوڵاتی له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن".
ئوم كه‌لسوم له ساڵی 1898 له‌دایكبووه‌و به به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب داده‌نرێت له مێژوداو نازناوی خانمی گۆرانی عه‌ره‌بی هه‌ساره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه، له‌ساڵی 1975 كۆچی دوای كرد.
مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌شی به به‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌راسیمه‌كانی ناشتن داده‌نرێت له جیهاندا به‌و پێیه‌ی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س به‌شداریان تێدا كردووه.
|