وێنە: کچە ئەستێرەیەکی سینەمای سوری دەبێتە لەشفرۆش
ڕه‌نده مرعشلی ئه‌ستێره‌ی ناسراوی درامای سووری، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌كی دراما نوێیه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا شۆرتێكی كورتی له‌به‌ره.
ناوبراو له‌ژێر ئه‌و وێنه‌یه نووسیویه‌تی كه ئه‌وه یه‌كێكه له گرته‌كانی دراما نوێیه‌كه به‌ناوی "دامسكۆ”، تێیدا ڕۆڵی ئافره‌تێك ده‌بینێت به‌نێوی كاڕۆڵ كه دوكانی به‌رگفرۆشیی هه‌یه و خۆی له به‌شاراوه‌ییش كاری له‌شفرۆشی ده‌كات.
ڕه‌نده كه یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره سووریانه‌یە کە پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، له دراما نوێیه‌كه چیرۆكی ئافره‌تێك نیشان ده‌دات كه باندێكی له‌شفرۆشیی هه‌یه و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وە به‌شوێنییه‌وه‌ن.
ئه‌و به‌رهه‌مه له ده‌رهێنانی سامی جه‌نادی و سیناریۆی سلێمانی عه‌بدولعه‌زیز و ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی سووریا به‌رهه‌می هێناوه.
|