کورته ژیانێکی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره محه‌مه‌دی ماملێ
محه‌مه‌دی ماملێ كوڕی ميرزا سه‌عيدی ماملێ له ساڵی 1925 له بنه‌ماڵه‌يه‌كی کارکه‌ر و هونه‌رمه‌ند و نيشتمانپه‌روه‌ر، له گه‌ڕه‌كی هه‌رمه‌نييانی شاری مهاباد له دايكبوو.
ميرزا سه‌عيد هه‌رچه‌ند نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام به هۆی هونه‌ری ده‌نگخۆشی و مه‌قامزانی و شیعرخوێنی (به‌تايبه‌ت وه‌فايی) له كۆڕ و كۆزيلكه‌ی عارفانه‌ی خانه‌قای شه‌مزينان، ڕێزێكی زۆری لێگيراوه و له گه‌ڕه‌ك و ده‌ر و بازاڕ به ميرزا ناوی براوه
هه‌روه‌ك له زۆر كه‌سی به‌ته‌مه‌نی ناوچه‌ی موكريان بيستراوه، سه‌عيدی ماملێ ده‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌نێوبانگ "سه‌ييد عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی" (1882-1937)، كه له ساڵی 1932دا هاتووه‌ته موكريان و له باخی "ميرزا شه‌ريفی حاجی ڕه‌شيد" بۆ خه‌ڵكی مهاباد گۆرانی گوتووه، به‌شدار بووه. محه‌مه‌د حه‌مه‌باقی نووسه‌ری كتێبی "سه‌ييد عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی" ده‌ڵێت: "حاجی غه‌نی چايچی بۆمی گێڕايه‌وه، كه جگه له سه‌عيدی ماملێ، سێ گۆرانيبێژی تری مهابادی، به ناوی عه‌بدوڵلا ڕه‌ش، كه‌وێ جوو و حسه‌ينی قاقی گۆرانييان له‌گه‌ڵ سه‌ييددا وتووه. سه‌ييد له ڕاده‌به‌ده‌ر ڕێزی بۆ ئه‌م گۆرانيبێژانه داده‌نا؛ به‌تايبه‌تی بۆ سه‌عيدی ماملێ (1877-1941). له‌مباره‌يه‌وه محه‌مه‌دی ماملێ، دوای نيوه‌ڕۆی ڕؤژی 1988.08.20 له ماڵی خۆيان بۆی گێڕامه‌وه، كه هه‌ر جاره‌ی سه‌عيدی ماملێ به‌ندێكی خۆشی گۆرانييه‌كی وتووه، سه‌ييد له جێی خۆی هه‌ڵساوه و ناوده‌می سه‌عيدی ماملێ ی ماچ كردووه."
محه‌مه‌دی ماملێ خۆی له باره‌ی ميرزا سه‌عيدی باوكيدا گوتووێتی: "بابم نه‌خوێنده‌وار بوو و له نێو بازاڕدا دوكانێكی چكۆڵه‌ی خوری فرۆشتنی هه‌بوو. ئێمه شه‌ش كوڕ و كچێك بووين .. بابم، هه‌ربه گشتی تايفه‌ی ئێمه تايفه‌ی گۆرانيبێژانه. بابم زۆربه‌ی ئه‌و گۆرانييانه‌ی، كه ئه‌منيش ده‌يانڵێمه‌وه، بۆ خۆی دايناون و ئاهه‌نگی خستوونه‌سه‌ر. نه‌يتوانيوه سازێك لێ بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازژه‌نی خۆی هه‌بووه. ئه‌و له هه‌موو گۆرانييه‌كی زياتر حه‌زی له گۆرانی ئايينی و دڵداری بوو."
هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ماملێ به تێكڕايی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆش و گۆرانيبێژن، به‌ڵام محه‌مه‌دی ماملێ هونه‌رمه‌ندێكی ده‌گمه‌ن و هه‌ڵكه‌وته بوو، كه له دوای ميرزا سه‌عيدی باوكی و هه‌روه‌ها ميرزا حوسێن (1915-1952)ی برای، كه ده‌ساڵێك له خۆی گه‌وره‌تر بووه، توانی وه‌ك به‌رپرس و نوێنه‌ری هونه‌ريی ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه، بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ، مه‌قام و گۆرانی كوردی بره‌و و ڕه‌واج پێ‌بدا.
حاميدی كاكيلی يه‌كێك له نیزيكترين دۆستانی محه‌مه‌دی ماملێ له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێ: "ناكرێ بڵێين بنه‌ماڵه‌ی ماملێ له چ كاتێكه‌وه و له كوێ ڕا ده‌ستيان پێكردووه. ئه‌وانه ژن و پياويان ده‌نگخۆش بووه وه‌ك ماسی وابوون هه‌ر کاتێکی ده ئاو هاويشتراون مه‌له‌وان بوون. محه‌مه‌ديش هه‌روه‌تر ناتوانين بڵێين به چ ئاهه‌نگێك و له كوێ ڕا ده‌ستی پێكردووه. ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و بنه‌ماڵه كه له كوردستانی ئێراق نيشته‌جێن ده‌نگيان خۆشه. به گشتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه، له مام عه‌لی و مام سه‌عيد ڕا بگره هه‌تا ميرزا حوسێن و محه‌مه‌د و ئه‌وانی تر به هۆی ده‌نگه‌كه‌يانه‌وه ده‌گه‌ڵ هه‌موو به‌زم و خۆشيی و مه‌جليسێكی ئه‌و شاره و ئه‌و ناوچه‌يه تێكه‌ڵاو بوون به‌تايبه‌ت ئه‌وده‌م كه وه‌ك هێستا مه‌حدودييه‌ت نه‌بوو."
له‌وانه‌يه كه‌سێك يان كه‌سانێك ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێكيان به دڵ نه‌بێ، ئه‌وه شتێكی سروشتی يه و ماملێش له‌و ديارده‌يه ئاوارته ناكرێ. به‌ڵام زۆر كه‌س له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، كه ماملێ بێجگه له كه‌سايه‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی و كوردايه‌تی خۆی، هونه‌رمه‌ندێكی به‌وه‌ج و ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن قوتابخانه‌يه.
ماملێ هه‌ر له سه‌رده‌می لاوييه‌وه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئازاديخوازی خاوه‌ن ڕازونيازی خه‌ڵكنه‌واز ده‌ركه‌وتووه و به پێی ئه‌ركی كۆمه‌ڵايه‌تی و كوردايه‌تی، خۆی پێگه‌ياندووه. له‌گه‌ڵ هيچ داروده‌سته و تاقمێكی سه‌ره‌ڕۆ و زۆردار دانووی نه‌كوڵاوه و له ئه‌سته‌مترين قۆناغه‌كانی ژياندا، وه‌ك بولبولێكی خوشخوێن، سه‌ری له هه‌موو هه‌وار و كوێستانه‌كانی كوردستان داوه و مزگێنی شادی و ئازادی بۆ ڕێڕه‌وانی ئه‌وين هێناوه. له ڕۆژانی فه‌رعانه‌دا، به به‌سته و ئايئايه، به‌زم و ئاهه‌نگی هاوقه‌تارانی ڕازاندۆته‌وه، له ڕۆژانی ته‌نگانه‌شدا به قه‌تار و لايلايه خه‌ڵكی لاواندۆته‌وه. ماملێ، بێجگه له كوردايه‌تی، سه‌ربازی هيچ ڕێبازێكی ئيده‌ئۆلۆژی نه‌بوو، ئه‌و ته‌نيا گيانبازی گه‌له‌كه‌ی بوو.
له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری له ده‌ست تاقمێكی خۆبه‌خودازانی هيچنه‌زان دايه، زۆر به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێت، كه هونه‌رمه‌ند بتوانێ له‌نگه‌ری خۆی له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا ڕابگرێ و به پووڵ و پاره هه‌ڵنه‌فریوێ و هه‌تڵه نه‌بێ. ماملێ چ وه‌ك كه‌سايه‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی و چ وه‌ك كه‌سايه‌تی هونه‌ری، هه‌م له ڕژێمی پاشايه‌تی (ڕه‌زاخان 1925ـ1941 و حه‌مه‌ڕه‌زا په‌هله‌وی1941ـ1979) دا و هه‌م له ڕژێمی مه‌لايه‌تی (1979) دا، توانی به شێوه‌يه‌كی گونجاو، نه ته‌نيا ئه‌و له‌نگه‌ره ڕابگرێ، به‌ڵكه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئازاديخواز و گه‌لنه‌واز له ساڵی 1968 زيندانيش بكرێت.
به ڕاشكاوی ده‌توانرێت بووترێت، كه ماملێ له بارودۆخێكی زۆر تايبه‌تيی كوردستاندا، وه‌ك سيمبۆلی نواندنی به‌شێك له فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری و سه‌رزيندوويی گه‌لی كورد، كه له زۆربه‌ی گۆارانييه‌كانيدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌ميشه چقڵێك بووه له چاوی نه‌ياران و دژبه‌رانی گه‌له‌كه‌ی. هه‌ربۆيه‌ش، هه‌ر به‌سته و گۆرانييه‌كی، كه ماملێ ده‌يگوت و ده‌يخوێند، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ مه‌به‌ست و سیمبولێك و ڕازێك له گۆرانييه‌كانيدا حه‌شاردراوه، له لايه‌ن ساواكی مهاباده‌وه، به وردی سه‌رنجی ده‌درايه. هه‌ڵبه‌ت "ماملێ"ش ئه‌و كه‌سه نه‌بوو كه بێ گودار له ئاو بدا و له خۆڕا بيانوو بداته ده‌ست ساواك، زۆر عاقڵانه و هونه‌رمه‌ندانه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد و به شێوه‌يه‌كی زۆر مه‌نتيقی ته‌قييه‌ی هونه‌ريی به‌كارده‌برد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته له‌ماوه‌ی 56 ساڵی ژیانی هونه‌رییدا نزیكه‌ی 328 گۆرانی تۆمار كردووه.
ماملێ له ساڵی 1994دا دوا گۆرانی تۆمار كرد، له‌و ساڵه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بوو و دوای پێنج ساڵ به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دواییکرد و له‌پاش خۆی ناوبانگێكی گه‌وره و بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ر په‌روه‌ر و خه‌رمانێ له ئاواز و گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی بۆ نه‌وه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
|