بەناوبانگترین هاوسەرگیری (2014)، سێ مانگی نەخایاند
ێش ئەوەی تەمەنی هاوسەرگیریەکەیان بگاتە سێ مانگ، جۆرج کلۆنی و هاوسەرە بەرەگەز عەرەبەکەی بڕیاری جیابونەوەیاندا، لەکاتێکدا هاوسەرگیریەکەیان بە بەناوبانگترینی ساڵی رابردو ناسرابو.
گۆڤاری (لایف ئاند ستایل) بڵاویکردەوە: ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی جۆرج کلۆنی و پارێزەری ناسراو ئەمەل عەلمەدینی هاوسەری، دوای (87) رۆژ لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان رێوشوێنەکانی جیابونەوەیان دەستپێکردوە.
هۆکاری سەرەکی جیابونەوەکەشیان دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی و شەڕی بەردەوامی نێوان ئەو دو هاوسەرە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی پێکەوەبونیان و گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی هەرگیز بەوشێوەیە ناتوانن پێکەوەبن.
پێشتریش چەند گۆڤار و سایتێک کە بایەخ بە هەواڵی ئەستێرە و ناودارەکان دەدەن بڵاویانکردەوە کە ئەو هاوسەرە بەرەگەز عەرەبەی کلۆنی دو گیانە، هەواڵەکەش یەکدەگرێتەوە لەگەڵ چەند لێدوانێکی یەک لەدوای یەکی کلۆنی کە رایگەیاندبو: حەزدەکات منداڵێکی هەبێت.
کلۆنی یەکێکە لە ئەستێرەکانی هۆڵیۆد کە بە رەبەنی مابوەوە و بەوەش ناسراوە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ کچانی لەخۆی منداڵتر هەیە، هەروەک خۆیشی دانی بەوەدانابو کە ساڵی (1989) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، بەڵام نەیتوانیوە هاوسەرێکى باش بێت و ئەوەش هۆکاری دورکەوتنەوەی بوە لە ژنهێنان تا ئەوکاتەی کە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەل دروستکردوە لەسەرەتای ساڵی رابردو و ئومێدیشی خواستوە کە هاوسەرگیریەکی بەهێز و بەردەوامیان هەبێت بەتایبەت کە هاوسەرەکەی لە بواری هونەر و گۆرانی و نواندندا کارناکات و پارێزەرێکی ناسراو و دیارە.
|