کێ هه‌یه ئه‌م ده‌نگ بولبوله نه ناسێته‌وه؟؟ خۆشترین گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی که هه‌رگیز کۆن نابێت هه‌ر به زیندووی ئه‌مێنێته‌وه، ده‌نگه زوڵاڵه خۆشه‌که‌ی کاکه دانا غه‌نی پێشکه‌ش به هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک یادگاری ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌کان که دڵنیام هه‌مووتان دنیایه‌که یادگاریتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرانیه که ئه‌مان گه‌ڕێنێته‌وه سه‌رده‌می گه‌نجی، کۆمه‌ڵێک یادگاری تر بفه‌رموون ئێوه‌و ئه‌م ده‌نگه ڕه‌سه‌نه له‌گه‌ڵ تێکسته‌که که هۆنراوه‌ی شاعیری به‌ڕێز خالد مه‌جید فه‌ره‌جه.
ده‌ڵێن سه‌ودای کام عه‌شق بووی وه‌ها شێتانه بۆی وێڵی
خه‌ڵکی سه‌رگه‌رمی ئه‌م ژینه‌ن ئه‌تۆش دنیا به جێ دێڵی
خۆتۆپێشه‌نگی کاروان و هه‌وارگه‌ی به‌زم و خۆشی بووی
له‌سه‌ر به‌ردی کامه میحنه‌ت گوڵی شادیت به‌جێماوه
گه‌ر ده‌پرسن پرسیار زۆره له ده‌روازه‌ی ڕۆحم بدا
گه‌رچی ئێستا ده‌رگای له‌سه‌ر پاکترین سڕ داخراوه
جارێک دڵم بیابابنه‌و جارێک قیبلله‌ی ده‌روێشانه
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م حاڵه‌ته‌م من وه‌ڵامم پێ نه‌ماوه
ده‌ڵێن سه‌ودای کام عه‌شق بووی وه‌ها شێتانه بۆی وێڵی
خه‌ڵکی سه‌رگه‌رمی ئه‌م ژینه‌ن ئه‌تۆش دنیا برجێ دێڵی
ئاواز دانا غه‌نی
هۆنراوه خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
موزیک سه‌باحی سه‌نتور
تۆمارکردنی ده‌نگ که‌مالی حاجی سه‌عید
١٩٩٢