که‌مێک له ژیانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد عوسمان عه‌لی
سەردەمی هونەری زێڕین
هونەرمەند عوسمان عەلی
هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد عوسمان عه‌لی، ساڵی 1944 له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی له‌دایکبووه، تاکو پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه، دواتر بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان چۆته به‌ر کارکردن. ساڵی 1963 به‌هۆی بارودۆخی سیاسی کوردستانه‌وه چووه‌ته ڕیزی شۆڕش‌و بووه به پێشمه‌رگه.
سه‌ره‌تای کاری هونه‌ریی له ساڵی 1965ـه‌وه ده‌ستپێکردووه‌و له ساڵی 1969 بووه به ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی کوردی به‌شی موزیک‌و گۆرانی، که دواتر وه‌ک یه‌کێک له گۆرانیبێژه کاراکان ڕۆڵی خۆی دیوه له‌و بواره‌دا.
ساڵی 1967 خێزانی پێکهێناوه‌و سێ کچ و کوڕێکی هه‌یه.
له دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی‌و تیپی مۆسیقای شۆڕش کاریان کردووه، دواتر له ساڵی 1975ـه‌وه له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک‌و هه‌تا دوا چرکه‌کانی ژیانى به‌رده‌وامبووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوکاری به‌رهه‌مه‌کانی : تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی، تیپی مۆسیقای شۆڕش‌و تیپی مۆسیقای نه‌ورۆزی کردووه.
هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی بۆنه نیشتیمانی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و کۆنسێرت‌و فیستیڤاڵه‌کان دا له عێراق‌و هه‌رێم دا به‌شداریکردووه.
هه‌میشه ئه‌ندامێکی چاڵاک‌و دیاری یه‌کیه‌تی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بووه.
هونه‌رمه‌ند له ساڵی 1996ـه‌وه بووه به لێپرسراوی کارگه‌ی جلوبه‌رگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
له شه‌وی 21/22 ـی حوزه‌یرانی ساڵی 2005 دا و له کاتی چڕینی مه‌قام دا دوا هه‌ناسه‌ی به‌خشی به‌جیهانی قه‌شه‌نگ‌و فراوانی هونه‌ری کوردی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌ره‌دا بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌یه‌کتری دانه‌بڕێن.
خوالێخۆشبوو توانی له مێژووی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا پاشماوه‌یه‌کی بایه‌خدار ببه‌خشێ به ئه‌رشیفی موزیکی کوردی‌و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می نایاب تۆمار بکات.
دواى مه‌رگى مامۆستا عوسمان عه‌لى، که‌ناڵی کوردسات ئه‌لبوومێكى گوڵبژێرى له گۆرانی‌و به‌رهه‌مه‌كانى، به‌هاوکاری بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند ئاماده‌و بڵاوکرده‌وه.
|