هونەرمەندانی دەفو شمشاڵ ژهن لە بۆکان لهخۆرههڵاتی كوردستان، کۆنسێرتێکی مۆسیقای بەبێ گۆرانییان پێشکەش بۆ هۆگران هونەر کرد.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بڵاویكردهوه لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 15ی ئهم مانگه، لە فەرهەنگسەرای سیمورغ لە بۆکان، بۆ ماوەی دوو شەو کۆسێرتێک بۆ هونەرمەندان خالید عینایەتی و زانیار شوکرە، بەڕێوەچوو.
سەرپەرستی ئەو گروپە رایگەیاندوە ئەمە بۆ یەکەمجارە کە لە کۆنسیرتێکدا ئامێری شمشاڵ دێتە ریزی ئەو ئامێرانەی کە لە مەقامە کوردییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
ستار حوسێنزادە ئاماژەی بەوە کردووە، لەو کۆنسێرتەدا کە تەنیا مۆسیقایی بووە، چەند مەقامی وەکوو (هیجران حوسێنی، ئەڵڵا وەیسی، قەتار، خاوکەر)ی تێدا پێشکەش بە بەشداران کراوە.
ئەو کۆنسێرتە کە بەشداران بەبێ بەرامبەر بەشدارییان تێدا کردووە، خالید عینایەتی بە ئامێری شمشاڵ و زانیار شوکرە بە ژەنینی دەف بەشدارییان کردووە.
شمشاڵ بە کۆنترین و باوترین ئامێری مۆسیقایی کوردستان ئەژمار دێت، کە لە هێندیک شوێن "بلوێری شوان"یشی پێ دەگوترێت.

