ئەکتەرو گۆرانیبێژی بەناوبانگی تورکیا پاش بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لە کاتی خەوتندا، هەرایەکی گەورەی نایەوە لە ناو هەوادارانیدا ئەمەش لەبەر ئەوەی پێلاوی لە پیایە لەکاتی خەوتندا.
هولیا ئەڤشار (ماڤی)، ئەکتەرو گۆرانیبێژی بەناوبانگی تورکیا وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت بە پێڵاوی بن بەرزەوە خەوتووە و ئەم وێنەیەشی ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا لە لایەن هەوادارانییەوە.
ماڤی، لەسەر وێنەکە نوسیوێتی "لە کاتی خەویشا وازم لێناهێنن".
هەندێل لە ڕەخنەکان گوتبویان "پێلاوەکەی دەدزن بۆیە داینەکەندووە" هەندێکیشیان گوتبویان "بۆ بە پوتەوە نەخەوتووی"
