هێمن حه‌میدى هونه‌رمه‌ندى گۆارنیبێژ و شاعیر و نیگاركێش، هۆنراوه‌یه‌كى ده‌بێته جێى سه‌رنجى هونه‌رمه‌ندى تورك "سبیل جان".
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به NRT2 هێمن حه‌میدى هونه‌رمه‌ند وتى دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵى نوسینى هۆنراوه‌ى گۆرانیم، ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكى خۆشم پێگه‌یشت كه به نزیكترین كات له‌لایه‌ن هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا " سبیل جان" داواتی فەرمی خۆی دەکرێم بۆ وڵاتی تورکیا .
ده‌رباره‌ى هۆكارى بانگێشتكدنى له‌لایه‌ن "سبیل جان"ه‌وه هێمن ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دەرهێنەری بەناوبانگی تورکیا " ئەیوب دیرلیک " بە تەلەفون پێی ڕاگەیاندم کە لای سبیل جان بووە باسی تێکستی ( سەعات چەندە )ی منی بۆ کردووە و تەواو سەرسامی خۆی بۆ ئەم تێکستەی من دەربڕیووە بە ڕادەیەک وتوێتی پێم خۆشە من خاوەنی ئەم تێکستە ببینم .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وه‌ى بو NRT2 ئاشكرا كرد بڕیاره دواى مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌و سه‌ردانه بكه‌م، ئه‌و ته‌نیا سه‌رسام بووه به هۆنراوه‌كه ،به‌ڵام نازانم ئاخۆ دواى سه‌ردانه‌كه و یه‌ك بینین چى ده‌بێت.
هێمن حه‌مید له دایكبووى ساڵى 1979 شارى سلێمانیه، هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌ستى به هونه‌رى وێنه‌كێشان كردووه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 2001 ده‌ستى به وتنى گۆرانى كردووه خاوه‌نى ته‌نیا پێنچ گۆرانییه، له ساڵى 2005 ده‌ستى به نوسینى هۆنراوه‌ى گۆارنى كردووه له ئێستدا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌كى شیۆه‌كارى.
ئه‌و هۆنراوەیه‌ى هێمن حەمید كه سبیل جان پێى سەرسامە
( سەعات چەندە )؟
زەحمەت نەبێ سەعات چەندە ؟
زەمەن لای من ڕاوەستاوە
لەو ڕۆژەوەی ئەوم دیوە
بیر و هۆشم لەدەستداوە
سات یەک ساتەو ڕۆژ یەک ڕۆژە
نە دەگۆڕێت نە دەسوڕێت
بۆ خەڵکی ساڵ دێت و دەڕوا
بۆ من ڕۆژێک تێ ناپەڕێت
کوا ژمارەکان ؟ کوا ڕۆژەکان ؟
سەعاتی من تیای نەماوە
لەو ڕۆژەوەی ئەوم دیوە
چرکەکانی ڕاوەستاوە
هەر چاوەڕێم هەر شەو دەنوم
ڕۆژێکی نوێ دابێتەوە
کە هەڵدەستم چاو هەڵدێنم
دیسان هەمان ڕۆژ دێتەوە
دیسان هەمان کەش و هەوا
دیسان هەمان ڕۆژ و شەوە
دیسان من هیچ نەگۆڕاوم
دیسان بیرم هەر لای ئەوە
زەحمەت نەبێ سەعات چەندە ؟؟
فریام کەون چی ڕووی داوە ؟؟؟
لە ئاوێنە سەیری خۆم کرد
ڕووخساری من زۆر گۆڕاوە !!! ....
هێمن حەمید .
