هونه‌رمه‌نديكى ناسراوى ميسرى رايگه‌ياند، هه‌ر كه‌سێك بتوانى خه‌ليفه‌ى چه‌كدارانى داعش بكوژێت، هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ 17ى شوبات/ فبرايه‌رى 2016، ماڵپه‌ڕى قودس، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئيلهام شاهين، هونه‌رمه‌ندى ناسراوى ميسر، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياندووه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، خه‌ليفه‌ى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) بكوژێت، هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵيشيدا مانگى هه‌نگوينى به‌سه‌ر ده‌بات كه به‌خه‌ويش نه‌يديتبێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بكوژێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م هه‌ڵگری هه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یه‌ك بێت و هه‌موو خه‌رجی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ش له‌ئه‌ستۆ ده‌گرم و بۆ هه‌رشوێنێك ئاره‌زوی بكات گه‌شتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵیدا وه‌چه ده‌خه‌مه‌وه و ده‌بمه خزمه‌تگوزاری".