زۆرترين نوكته...
ڕاکەن ئەمانەن نووکتە
١_ ژنێک مێردەکەی ئەمرێ ... لە کاتی بردنیا بۆ سەر قەبران ژنەکە پێ ئەکەنێ و زۆر دڵخۆش دیار ئەبێت ..
برادەرێکی مێردەکەی ئەڵێ چیە مێردەکەت مردوە و پێ ئەکەنی و دڵ خۆشیت ؟؟؟
ژنەکە ئەڵێ : لە هەموو ژیانیا پێی نەوتووم چی ئەکات و بۆ کوێ ئەچێت بۆیە دڵم خۆشە چونکە یەکەم جارە
بزانم مێردەکەم بۆ کوێ ئەچێ .
************************************************
٢_ پیاوێک ناوی مام سابیر بوو یەکەم جار ئەچێتە مزگەوت و بۆ یەکەم جار بانگ ئەدات ،، لە کۆتایی بانگەکەدا
ئەڵێ لەگەڵ ڕێزی براتان مام سابیر .
************************************************
٣_ گەنجێک ئەچێتە دوکانێک بۆ کڕینی کارت بە بۆنەی ڤالانتاینەوە ، بە دوکاندارەکە ئەڵێ :
کارتێکم ئەوێ لێی نوسرابێ (( پیرۆزە خۆشەویستەکەم .... تۆ تاکە خۆشەویستمی )) ....
دوکاندارەکە ئەڵێ بەڵێ هەیە .
گەنجەکە ئەڵێ : بێ زەحمەت ( ١٢ ) دانەم بدەرێ .
***********************************************
٤_ کوڕ : خۆشت ئەوێم ؟
کچ : تا سەر ئیسقان خۆشم ئەوێیت .
کوڕ : ئەگەر خیانەتم لێ کردیت ؟
کچ : لێت ئەبوورم .
کوڕ : ئەگەر لە یادم کردیت ؟
کچ : من قەت لە یادت ناکەم .
کوڕ : ئەگەر بۆت دەرکەوت من خۆشم ناوێیت ؟
کچ : گرنگ ئەوەیە من بەدڵ خۆشم ئەوێیت .
کوڕ : ئەگەر بۆت دەرکەوت پەیوەندیم لەگەڵ کچێکی تر هەبوە پێشتر ؟
کچ : گرنگ ئەوەیە ئێستا لەگەڵ منیت .
کوڕ : ئەگەر هاتمە داخوازیت و باوکت ڕازی نەبوو ؟
کچ : واز لە کەس و کارم ئەهێنم لە پێناوی تۆ .
کوڕ : یەعنی هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت لە دەستت ........ ؟؟؟؟؟؟
***********************************************
٥_ پیاوێک خانویەک دروست ئەکات ، ( ٣ ) مەسبەح دروست ئەکات لە خانوەکەیدا ، هاوڕێیەکی ئەچێتە ماڵیان
و چاوی بە مەسبەحەکان ئەکەوێ و ئەڵێ تۆ سێ مەسبەحت بۆ دروست کردوە ؟
کابرا ئەڵێ : یەکەمیان ئاوەی ساردی تیایە بۆ ئەوانەی حەزیان لە مەلەکردنە لە ئاوی ساردا ، دوەمیان ئاوی
گەرمی تیایە بۆ ئەوانەی حەزیان لە مەلەیە لە ئاوی گەرمدا . باسی سێهەمیان ناکات . هاوڕێکەی تەماشا ئەکات
مەسبەحی سێهەم ئاوی تیا نیە ، پێی ئەڵێ ئەی ئەم مەسبەحەیانت بۆ چیە ؟ کابرا ئەڵێ : ئەوەیان بۆ ئەوانەی
حەزیان لە مەلە نیە .
***********************************************
٦_ لە تەقینەوەیەک لە بەغدا عەرەبێک ئەچێت بۆ خەستەخانە و لەناو بریندارەکان لە هاوڕێیەکی ئەگەڕێت بزانێ
ماوە ؟ ئەچێتە نزیک یەکێک خەڵکی صین ( چین ) ئەبێ ، گوێی لێ ئەبێ بە چینی هەندێک قسە ئەکات
کەسیشی لا نیە ، لە دڵی خۆیا ئەڵێ : ئەو داماوە لەوانەیە بمرێ و ئەوەوێ وەسیەت بکات ، وا باشە وەسیەتەکی
بۆ بنووسمەوە و بیدەم بە کەس و کارەکەی ئەگەر هاتن .
چینیەکە ئەم قسانە ئەکات ( شین شو شا ین شای جا شن شاو ) ، عەرەبەکەش هەمووی ئەنوسێتەوە ، دوای
کەمێک کابرای صینی ئەمرێ ، دوای مردنەکەی وەسیەتەکە تەرجومە ئەکەن ئەبینن نووسراوە :
(( کوڕە سەگباب قاچت لابە لەسەر سۆندەی ئۆکسجینەکە با نەخنکێم )) .
|