خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد تارا ڕەسوڵ لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا بێ چاوێلكە دەردەكەوێت.
تارا ڕەسول لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پرۆگرامی لایك مەگەزینی كەناڵی نێت تیڤی چاویلكەكەی لادەبات و چاوی بۆ كامێراكان دەردەخات، ئەمەش بەهۆی داواكاری چەند كەسێەكەوە كە حەزیان كردووە بێ چاوێلكە بیبینن.
تارا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو بەر ڕووناكی زۆر ماندوو دەبێت بۆیە چاویلكە لە چاو دەكات، بەڵام گەر ڕوناكی كەمبێت هیچ كێشەیەكی نییە و لەماڵیشەوە هەموو كاروبارەكان خۆی ئەنجامی دەدات.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت "هیوای هاوسەرم نازانێت هێلكە و ڕۆنیش بكات بۆیە هەموو كارەكانم خۆم دەیكەم".