دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند مانگى رابردوو هونه‌رمه‌نده نیان عه‌بدوڵا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى قورسى بۆ كرا له ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و هونه‌رمه‌ند جێگیر نییه.
هیوا حه‌لاق چالاكوانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و شاعیر له پۆستێكى له تۆڕى كومه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك داوا ده‌كات به هاناى هونه‌رمه‌ند نیان عه‌بدوڵاوه بچن كه تۆشى نه‌خۆشییه‌كى درێژ خایه‌ن بووه، تا ئێستا نه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان به هانایه‌وه نه‌چوون.
ئه‌و چالاكهى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نی دواى ده‌كات ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ چاره‌سه‌ر ببرێته ده‌ره‌وه چونكه له دواین پشكنین پزیشه‌كه‌كان وتویانه چاره‌سه‌رى ته‌نیا له ده‌روه‌ى كوردستان هه‌یه، ئه‌و ئێستا له ماڵه‌كه‌ى خۆى له ژێر چاودێرى پزیشكدایه جه‌سته‌ى ئاوساوه هه‌ر ده‌رزییه‌كى بۆى به‌كار ده‌هێنن نرخه‌كه‌ى له 100 بۆ 200 دۆلاردایه.
له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه له لێدوانێكى تایبه‌تى بۆ NRT2 ئه‌سكه‌نده‌ر هاوسه‌رى نیان عه‌بدوڵا وتى نیان توشى نه‌خۆشییه‌كى درێژ خایه‌ن بووه، له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكدایه، له ئێستادا له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین بۆ چاره‌سه‌ر بیبه‌ینه وڵاتى ئه‌ڵمانیا پزیشكه‌كان وتویانه چاره‌سه‌رى له كوردستان قورسه.
هونه‌رمه‌ند نیان عه‌بدوڵا له ماوه‌ى ژیانى هونهیدا خاوه‌نى جه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه دواین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپى "بێ نسیبم" بوو.