ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه هه‌واڵى ئه‌نجامدانى هاوسه‌گیرى نێوان كازم ساهیر و له‌تیفه تونسى ده‌كرێت له دواین چاوپێكه‌وتنى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕاستى هه‌واڵه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
له نوێترین دیمانه‌ى كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى " أبیض وأسود" ئه‌نجامیداوه له‌تیفه تونسى سه‌رجه‌مى ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه باس له هاوسه‌رگیرى نهێنى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هونه‌مه‌ند كازم ساهیر ده‌ڵێت من هاوسه‌رگیرم له‌گه‌ڵ كازم نه‌كردووه داواتان لێده‌كه‌م پڕوپاگه‌نده بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
له‌تیفه دیمانهكهيدا ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان "ئه‌ساڵه نسرى و شیرین و ئه‌نغام" خوش ده‌وێت سه‌رسامه به ده‌نگ و به شێوازى كاركردنیان.
هونه‌رمه‌ند له‌تیفه تونسى له ساڵى 1968 له دایك بووه، له‌ساڵى 1978ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه یه‌كه‌م ئه‌لبوومى ساڵى 1985 بڵاوكردۆته‌وه جگه له گۆرانى وتن وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارى چه‌ندین كارى نواندن كردووه، دوایین ئه‌لبوومى له ساڵى 2014 بڵاوكرده‌وه و خاوه‌نى 26 ئه‌لبوومه.