چه‌ند خواردنێك بۆ سپی كردنی ددان
23/08/2012

رۆژنامه‌ی BBJی به‌ریتانی تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌ ته‌ندروستیه‌كان لیستێكی خواردن بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ سوودن بۆ سپی كردنه‌وه‌  و ته‌ندروست راگرتنی ددانه‌كان.

١- سێو و گێزه‌ر و رێواز
ئه‌م سه‌وزه‌ و میوانه‌ وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌ی سروشتی ددانه‌كان وان، ده‌بنه‌ هۆی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێانی لیك له‌ناو ده‌مدا كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ له‌وناوبردنی چه‌ندین به‌كتریای زیان به‌خش، هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ رێگر له‌ دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ده‌م.

٢- پرته‌قاڵ و لیمۆ و ئه‌نه‌ناس
ئه‌م میوانه‌ش به‌هامان شێوه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی لیك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بۆنی ده‌م، ئه‌م میوانه‌ (به‌ تایبه‌تی لیمۆ) ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌ چه‌ندین جۆری ترشی گه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ سپی راگرتنی ددانه‌كان.

٣- سۆده‌
چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌ریان خستووه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رمانی ددان شۆردنانه‌ی سۆدای تێدا بێت كاریگه‌رتره‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ تێیاندا نیه‌، ده‌شكرێت راسته‌وخۆ سۆدا له‌ بری ده‌رمانی ددان به‌كاربهێنرێت بۆ شۆردنی ددان.

٤- شیر و په‌نیر و ماست
ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌ ترشی لاكتیكدا كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاراستنی ددانه‌كان و به‌هێز راگرتنیان، هه‌روه‌ها پسپۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ جۆرێك پرۆتینی تێدایه‌ كه‌ زۆر گرنگن بۆ به‌هێز راگرتنی ددانه‌كان.

ژماره‌ی بینین‌ : 2635
زیاتر ...
سێو دڵت دەپارێزێت ...
ژماره‌ی بینین : 392
  بورهان مەجید
Scroll