چه‌ند زانیارییه‌كى سەرنجڕاکێش لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە
هونەرمەند زیاد ئەسعەد، ماوەی زیاتر لە ١٠ساڵە هیچ بەرهەمێکی تازەی بڵاونەکردووەتەوە و لەوکاتەشەوە هیچ چاوپێکەوتن و زانیارییەکی لەسەر بڵاونەبووەتەوە بۆ یه‌كه‌مجار ئێن ئاڕ تی دوو، چه‌ند زانیارییه‌كى سەرنجڕاکێش سەبارەت بە ژیانی زیاد ئەسعەد بڵاودەکاتەوە.
1- تا ئێستا هیچ تۆڕى كۆمهڵاییهتى به‌كار ناهێنێت، به‌ڵام چه‌ندین ئهكاوت و په‌یچ به ناوییه‌وه كراونه‌ته‌وه یه‌كێك له پهیچهكان به ناوى "پشتگیرى گه‌ڕانه‌وه‌ى زیاد ئه‌سعه‌د" كه نزیكى 200 هه‌زار لایكى هه‌یه.
2_ تا ئێستا 140 هۆنراوه و ئاوازى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه كراوته‌وه گۆرانى، به‌ڵام خۆى خاوه‌نى ته‌نیا 100 گۆرانییه.
3-چه‌ندین جار داواى دواى لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان، دواجار له ساڵى 2009 و له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕى 400 هه‌زار دۆلارى پێداروه به‌ڵام ڕه‌تى كردۆته‌وه.
4- زیاد 6 زمانى زیندووى جیهانى ده‌زانێت و ئهندازیاریكى باشى ده‌نگه.
5- بۆ زیاتر بره‌ودان به‌كارى موزیك چه‌ندین وڵاتى كردووه وه‌ك "ئێران و ڕوسیا و ئه‌مریكا ، كه‌ندا"، چوار ئامێرى موزیك ده‌ژه‌نێت.
6- شاعیر كۆچكردووه "شێركۆ بێگهس" زیاد ئه‌سعه‌دى به نهورهسى هونه‌رى كوردى ناساندووه.
7- تاكه سه‌ركرده كه گۆرانى بۆ وتبێت "عه‌بدوڵا ئۆج ئالان " بووه.
8- زیاد ئەسعەد تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە و بە تەنها دەژی.
9- زیاد جگه له گۆرانى وه‌ك ئه‌كته‌رى گۆرانیبێژ به‌شدارى چه‌ندین شانۆى كردوووه له‌وانه "قه‌ڵاى دم دم و سمكۆى شكاك".
10- چه‌ندین جار ویستویانه هاوكارى بكه‌ن، سه‌رۆكى حكومه‌ت له رێگه‌ى ڕاوێشكارى هونه‌رییه‌وه و خه‌ڵات كردنى وه‌ك هونه‌رمه‌ندى ساڵ به‌ڵام ڕه‌تكردۆته‌وه.
11- زیاد ئه‌سعه‌د له كاتى جێهیشتنى كوردستان كه 23 ساڵ ده‌كات تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى پڕوفیشناڵ ئه‌لبوومه‌كه‌ى بڵاوبكاته‌وه كاره هونه‌رییه‌كانى بۆ بكات ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه.
12- یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى جیهانى وه‌ك "موعین ، شه‌كیرا ، داریوش".
13 له زوربهى وڵاتى جیهانى كۆنسێرتى كردووه، به‌ڵام ته‌نیا له كوردستان تا ئێستا ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجام نه‌داوه.
14_ لە ژیانی هونەری خۆیدا تەنها خاوەنی پێنج ئەلبوومی گۆرانییە.
|