ئەم خانمە ناوی تەواوی (ترانە علیدوستی )یە و لە دایكبووی 12 ی ینایر ە 1984 ە لە تاران ، ئەم خانمە وەرگێڕ و ئەستێرەیەكی سینەمایی فیلمی ئێرانیە ،خاوەنی خەڵاتی (تەیری كریستاڵیە ) ە بۆ باشترین ئەكتەر لە خولی 20 ی فەجری سینەمایی .
ئەم خانمە ساڵی 2011 لەگەڵ (عەلی مەنسوری) هاوسەرگیری كردوە و خاوەنی كچبَكە بەناوی (هەنا مەنسوری ) بەرزی باڵای ترانە 1.68 سم ە.
ئەم خانمە لەم دواییانە بەشداری میهرەجانی سینەمای (كان )ی نێودەوڵەتی كرد بۆ فیلمی (فرۆشیار ) كە تیايدا وەك ئەكتەرێك ڕۆڵی بینیوە و بە ناوی (ناتالی بۆرتمان)ی ئێرانی ناوبانگی دەركردوە .
كاتێكك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە ئێران بەشداری دەكات لەسەر دەستی تاتۆیەك هەیە كە نیشانەیە بۆ ئەوەی ئافرەت بەهێزە و دەركەوتنی ئەم تاتۆیە لەسەر دەستی هەرایەكی زۆری نایەوە لەناو هەوادارانی و یەشێكیان پێیان وایە كە ئەم خانمە بڕوای بە دروستكردنی خێزان نیە ، بەڵام ئەم وەك وەڵامدانەوەیك بۆ ئەم هەموو قسەیە دەڵێت " كاتێك داوای یەكسانی بۆ ئافرەت دەكەم مانای وا نیە پیاو یان خێزان ڕەت دەكەمەوە ، بەڵام یەكسانی لای من بە مانای ئەوە دێت هەركەسێك ئازادە لەوەی مافی هەڵبژاردنی ژیانی خۆی هەبێت بە وەلانانی ڕەگەزی ) .

ئەم خانمە یەكێكە لە ئەكتەرە سەرەكیەكانی درامای شەهرەزاد كە ئێستا لە كەناڵی كوردسات بە دۆبلاژكراوی پێشكەش دەكرێت ، ترانە ڕۆڵی شەهرەزاد دەبینێت كە خۆی لە بنەڕەتدا ئاشقی كوڕێكە بەناوی فەرهاد بەڵام زوڵمی دەسەڵاتی ئەو كاتەی ئێران ئەم دوو ئاشقە لەبەك دەكات و بە زۆر هاوسەرگیری لەگەڵ زاوای كەسێكی دەوڵەمەند و دەست ڕۆشتوو دەكات .
