کاریگەری جگەرەکێشان لەسەر منداڵ
30/07/2016

جگەرەکێشان لەگەڵ ئەوەی زیانی بۆ ئەو کەسە هەیە کە دەیكێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا زیانی بۆ دەوروبەر هەیە بە تایبەت منداڵان.

لەم بابەتەدا هەندێک لە زیانەکانی جگەرەکێشانی دایک و باوک بۆ منداڵ باس دەکەین.

* دوکەڵی جگەرە دەبێتە هۆی کەمخوێنی منداڵ، دایکان و باوکان بە وازهێنان لە جگەرە منداڵەکەیان لە کەمخوێنی دەپارێزن.

* زیان بە ڕیخۆڵەی منداڵ دەگەیەنێت و ئەگەری ژەهراویبوونی ئەومنداڵانەی دایک و باوکیان جگەرەکێشن زیاترە.

* دروستبوونی کێشە لە یادەوەری منداڵ و کەمبونەوەی توانای لە خوێندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی.

* کێشی ئەو منداڵانەی لە دایكێکی جگەرەخۆر لەدایک دەبن کەمترە لە کێشی منداڵی دایکێکی ئاسایی.

* دروستبونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسەی منداڵدا و تووشبونی بە تەنگەنەفەسی و نەخۆشییەکانی تری هەناسە.

* باڵای ئەو منداڵانەی دایکیان جگەرەکێشە نزمترە لە باڵای منداڵانی تر.

how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 286
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll