سوودەکانى ئامادەکردن و لێنانى چا و خۆراک بە خەڵۆز
31/07/2016

هەمووان هەرگیز تامێکى چایەکى گەرم کە لەسەر پشکۆ لێنراوە و تامى دوکەڵ دەدات لەبیر ناکات و یان ئەو چێشتەى بە دار لێنراوە وەک کوردەوارى دەڵێت هێشتا تامەکەى لە بنى داندایە و تامى ئەم جۆرە خواردنانە ئیجگار خۆشە و سەیران و گەشتەکان هێندەى تر لەگەڵ ئازیزاندا بەچێژ دەکەن.


لەم روانگەوە پسپۆرانى بوارى خۆراک و تەندروستى وتەی خۆیانیان هەیە و باس لەوە دەکەن ئەمجۆرە خۆراکانە تەندروسترن چونکە دوکەڵێک کە لە ئەنجامى سووتانى دار و خەڵۆزەوە دەست دەکەوێت تەندروستە و نزیکەى ٢٠٠٠ مادەى کیمیاوى تێدایە کە پاکژکەرەوەن ئەمە جگە لەو تامە تایبەتەى کە بە خۆراکەکە دەبەخشن.

 
لە لایەکى ترەوە پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن ئەم جۆرە خۆراکانە زۆربەى میکرۆب و بەکتریا زیانبەخشەکان لەناو دەبات و کارلێکى بەسوودیش لەگەڵ خۆراکەکەدا دەکات کە دەبێتە هۆى ئەوەى خۆراکە بۆ ماوەیەکى زۆرتر بمێنیتەوە و تێک نەچێت.
جێى وەبیرهێنانەوەیە توێژەران ئاماژە بەوەش دەکەن چا یان چێشتەکە بەجۆریک لێبنرێت کە خوڵەمێشى ئەو خەڵوز و دارانە نەچنەوە ناویەوە چونکە گرفتى تەندروستى دروست دەکەن، لە هەمان کاتدا خوڵەمێش سوودى تایبەتى بۆ شۆردنى قاپ و قاچاخ هەیە و رۆڵى زاییەکى سروشتى دەبینێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 725
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll