چەند ڕەفتارێك گرنگی تۆ لای هاوسەرەكەت كەم دەكاتەوە
31/07/2016
 
هەموو ئارەزووی ئەوە دەكەن خاوەنی خێزانێكی بێ كێشە بن ، پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەنێوان هاوسەرەكان بنەمای سەركەوتنی ئەو پەیوەندیە دەبێت ، پێگەی (powerofpositivity ) چەند بنەمایەكی بڵاوكردۆتەوە پێویستە هاوسەرەكان ئاگاداربن و ئەنجامی نەدەن بۆ ئەوەی لەپێش چاوی یەكتر بێزاراو نەبن .
 
- ڕەفتاركردنت بەشێوەیەكی نەشیاو لەگەڵ دەوروبەر وادەكات هاوسەرەكەت لێت بێزار ببێت .
 
- هەرگیز وا بیرمەكەرەوە و ڕەفتار مەكە كە تۆ زۆر لە هاوسەرەكەت باشتر و گونجاوتری ، هەمووكات متمانەت بە هاوسەرەكەت هەبێت و تەنها خۆت بە تایبەتمەن مەزانە .
 
-شكات كردن و دەربڕینی بێزاری بەشێوەیەكی بەردەوام هۆكارە بۆ بێزاربوونی دەوروبەرەكەت و هاوسەرەكەت ، لەبەر ئەوە بەتەواوەتی دوور بكەوەرەوە لەم ڕەفتارە .
 
- كاتێك هاوسەرەكەت قسە دەكات قسەكانی پێ مەبڕە ، ئەمە وادەكات ئارەزووی ئەوەی نەبێت جارێكی دیكە قسەت بۆ بكات و تەنانەت گوێشت بۆ نەگرێت .
 
 
-ئەو كەسانەی گوێ بۆ بەرامبەر ناگرن و تەنها قسە قسەی خۆیان دەبێت بەردەوام كێشەیان بۆ دروست دەبێت لە ژیانی هاوسەرگیریدا ، چاكتر وایە گوێ بۆ بەرامبەرەكەت بگریت كاتێك قسەت بۆ دەكات .
 
-دروستكەری كێشە مەبە بۆ خێزانەكەت ، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوە لە كۆتای ڕێگەكە تەنها خۆت دەمێنیتەوە و كەس پشتت ناگرێت و هاوسەرەكەت لێت دوور دەكەوێتەوە .
how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 302
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll