‌چۆنیەتی ئامادەکردنی مافنی فەڕەنسی
01/08/2016
 
کەرەستەکان:
-نیو کوپ شەکر
-1/3 کوپێک کەرە
-هێلکەیەک
-ڤانێلیا
-کوپ ونیوێک ئارد
-کەوچک و نیوێک بەیکینگ پاودەر
-پروشەیەک خوێ
-نیو کوپ شیر
بۆڕازاندنەوەی ڕووەکەی:
-شەش کەوچکی گەورە کەرە
-نیو کوپ شەکر
-کەوچکێکی گەورە دارچینی
ئامادەکردن:
1-کەرە و شەکرەکە تێکەڵ بدە و دواتر هێلکە و ڤانێلای تێبکە و دوبارە تێکەڵی بدەرەوە.
2-ئارد و بەیکینگ پاودەر و دارچین و خوێ تێکەڵ بکە.
3-تێکەڵەی ئارد و کەرەکە و شیر کەم کەم تیکەڵ بکە.
4-تێکەڵەکە بکەرە قاڵبی کەپکەیەکەوە و لە فڕن بۆ ماوەی 20 بۆ 25 خولەک بیبرژێنە.
5-پاش پێگەیشتنی مافنەکە بیکە بە ناو کەرەکە و دوات بە شەکر و دارچینی دایپۆشە.
 
سەرچاوە:ته ندروستى و هه مه ره نگ و خواردن
ژماره‌ی بینین‌ : 307
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll