‌خۆشترین 10 ساتی ژیانی مرۆڤ
01/08/2016

هەموومان بە کاتە خۆشەکاندا تێپەڕیون و کاتە ناخۆشەکانیشمان بەڕی کردووە بەڵام ئەمانە ئەو کاتە خۆشانەن کە هیچکات لە بیر ناکرێن .

1.کۆتا ڕۆژی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان. بە ڕاکردن دەچیتەوە ماڵەوە.


 
2.کاتێک  لەخەو هەڵدەستیت دەبینیت کە هێشتا چەند خولەکێک ماوە ،یەکسەر دەچیت دەخەویتەوە.
 


3.تەلەفۆنێکت بۆ بێت لەو کەسەی کە زۆر خۆشت دەوێت و چاوەڕێی دەکەیت، لە شپرزەیدا هەر نازانی چۆن وەڵامی بدەیتەوە.



4.لە جێگەی ئیشەکەت پاداشتت بکەن، لە خۆشیدا ئەو ڕۆژە هەموو ئیشەکانت بە خێرای تەواو دەکەیت.

 

5.بگەیت بەو کەسەی کە زۆرت خۆش دەوێت، تا ماوەیەکیش هەر دەڵێیت ئەوە من و تۆین بە یەک گەشتین.



6.ڕاگەیاندنی پشوویەکی دورودرێژ، دوای چەند ڕۆژێک دەڵیی بیریشیان دەکەن بەسەر هەر ماڵەوە خۆشترە .


7.کاتیك لە چێشتخانەیەک نان دەخۆیت کەسێک بڵیت هەموو خواردنەکانت لەسەر من، یەکسەر دەڵیی ئۆف بۆچی زیاترم نەخوارد.



8.کاتێک هەست بە دڵ تەنگی دەکەیت دەرگاکەت لێبکەنەوە و بڵێن "سوپرایز" لە خۆشیا تۆش ئەقیژێنیت پێش ئەوەی بڵێیت بۆچی؟



9.لەو کاتەی تۆ ئەم شتانە دەخوێنیتەوەو یەکسەر خۆت بیر دەکەوێتەوە.پێدەکەنیت و یەکسەر دەڵیی ڕاست دەکات.



10.ئەم خاڵەیان بۆ ئێوە دادەنێین تاکو خۆشترین کاتەکانی خۆتانمان بۆباس بکەن.


how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 420
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll