‌چۆنیەتی چارەسەركردنی دڵتێكهەڵاتن لەكاتی خاوێنكردنەوەی دداندا
03/08/2016
 
دڵ تێكەڵهاتن زۆربەی كات لەبەیانیاندا لەكاتی ددان پاك كردنەوەدا بێزارمان دەكات و ئەوەش ڕێگر دەبێت لەباش پاك كردنەوەی ددانەكانمان و چارەسەرەكردنی بەم  ڕێگایانە دەبێت:
 
1- پێویستە نان بخورێت پێش ئەوەی ددانەكان پاكبكرێنەوە لەبەیانیاندا، چونكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی دڵ تێكەڵ هاتن لەكاتی پاك كردنەوەی ددانەكاندا.
 
2- پێش ئەوەی دانەكانت پاك بكەیتەوە بە فڵچە غەرغەرە بەئاو خوێیەكی ڕوون بكە بەمەرجێك فشاری خوێن بەرز نەبێت.
 
3- كەمترین هەویری ددان پاك كردنەوە (مەعجون) لەسەر فڵچەی ددان دابنێ.
 
4- فڵچەی بچووك ونەرم بۆ پاك كردنەوەی ددان بەكار بهێنە.
 
5- هەوڵبدە زۆربەی كات لەڕێگای لووتەوە هەناسە بدەیت.
 
6- دەستت بگوشە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ سەرقاڵكردنی مێشك بەدەست گوشینەكەوە.
 
7- پێویستە فڵچەكەت پاك وخاوێن ونویێ بێت. 
 
ئا / ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ژماره‌ی بینین‌ : 236
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll