‌نیشانەكانی خەمۆكی
03/08/2016
 
خەمۆكی یەكێكە لەو نەخۆشیانەی زۆر درەنگ هەستی پێدەكەین یتن درەنگ پێدەزانینن ، پێگەی ( powerofpositivity” ) چەند نیشانەیەكی ئەم كێشە دەرونیەی ئاشكرا كردوە .
 
- تێكچونی خەو (خەوزڕاندن ) : خەمۆكی كاریگەری دەبێت لەسەر كاتژمێرەكانی نوستن، ئەو كەسەی ئەم كێشەیەی هەبێت یان پەنا دەبات بۆ نوستن بۆ چەند كاتژمێرێكی درێژ ، یان خەوی نامێنێت و خەوی تێكدەچێت .
 
- ئەو كاتەی خەمۆك دەبیت ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر گەدە و كێش ، ئەمەش لەكەسێك بۆ كەسێكی دیكە جیاوازی هەیە ، هەندێك كاتێك خەمیان دەبێت خۆراك زۆر دەخۆن و ئەمە هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشیان و هەندێكی دیكەش كێش كەمدەكات .
 
-هەستكردن بەوەی بەردەوام نەخۆشی : ئەو كەسانەی كێشەی خەمۆكیان هەیە هەست بە بێ توانایی جەستەیان دەكەن و واهەست دەكەن نەخۆشن .
 
-بیرچونەوە ، ئەو كاتەی مرۆڤ كێشەی خەمۆكی هەبێت ئەوە زۆركات كێشەی بیرچونەوەیان دەبێت .
 
- هەندێكجار خەمۆكی هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ بیر لەوە بكاتەوە خۆی بكوژێت و ژیانی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت .
 
-پەنابردن بۆ خواردنەوەی مەی و خوتردنەوە بێهۆشكەرەكان یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكانی خەمۆكی .
ژماره‌ی بینین‌ : 331
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll