‌ئەو شتانەی نابێت بە كچەكەتی بڵێیت
03/08/2016
 
كچان هەمەیشە دڵ ناسكترن لە كوڕان لەبەر ئەوە دایك باوك پێویستە دوور بكەونەوە لەوتنی ئەم وشە و دەربڕینانە بە كچەكانیان بۆ ئەوەی دڵیان نەیەشێ متمانەی بە كەسایەتی خۆی هەبێت ، لەبەر ئەوە لە وتنی ئەم وشانە دوور بكەوەرەوە ڕوبەڕوی كچەكەت .
 
- تۆ ناتوانیت ئەم كارە ئەنجامبدەیت : بەهیچ شێوەیەك ئەم دەربڕینە بەكچەكەت مەڵێ ، لەجیاتی ئەم قسانە وای لێبكە متمانەی بەخۆی هەبێت و ووزەیەكی ڕۆحی پێ ببەخشە .
 
 
-ئەم خۆراكە كێشت زیاد دەكات :هەرچەندە كچەكەت بەدەست كێشی زیاددەوە بناڵێنێت ، دوور بكەوەرەوە لەوەی بە كچەكەت بڵێیت ئەو خۆراكە مەخۆ چونكە كێشت زیاد دەكات ، هەوڵبدە رژێمێكی خۆراكی تەندروست بۆ كچەكەت دابنێیت بۆ ئەوەی لەسەری بڕوات و چیتر توشی ئەو دۆخە نەبیت و داوای لێبكەیت چەند جۆرێك لە خۆراك نەخوات .
 
-تۆ قەڵەوی یان تۆ لاوازیت : ئەم دوو دەربڕینە بە تەواوەتی لە فەرهەنگی دەربڕینەكانت بسڕەوە وەك دایكێك و هەوڵبدە یارمەتی كچەكەت بدەیت هەر كێشەیەكی هەبێت .
 
- هاوڕێكەت لە خۆت باشترە: هیچكات كچەكەت بە هیچكام لە هاوڕێكانی بەراورد مەكە ، ئەم دەربڕینە ئیرەی لە دڵی كچەكەتدا دروست دەكات و وای لێدێت ڕقی لێتبێت .
 
-نەچیتە دەرەوە بێ ماكیاج : وەك دایكێك ئەوە لە كچەكەت بگەینە كە جوانتر وایە هەمیشە بە سروشتی دەربكەوێت و ماكیاج جوانی ڕوخساری تێكدەدات بە تایبەت لە تەمەنی هەرزەكاریدا .
ژماره‌ی بینین‌ : 360
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll