‌چوار ڕاستی دەیسەلمێنێت پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەكەت باش نیە
03/08/2016

هەموو كاتەكانی ژیانی هاوبەش خۆشی و بەختەوەری نیە ، لەبەر ئەوە ئاساییە ئەگەر هەندێكجار هاوسەرەكان لەیەكتر زویر ببن و كێشە بكەوێتە نێوانیانەوە ، لە ڕاستیدا پێویستە چوار دۆخ بزانبت و چاو كراوەبیت ، چونكە ئەم حاڵەتانە بۆت ئاشكرا دەكەن كە لە ڕاستیدا پەیوەندی تۆ و هاوسەرەكەت خەریكە كێشەی تێدەكەوێت و تۆش دەبێت زیرەكانە ڕەفتار بكەیت .

1-ڕەخنەگرتنی بەردەوام و قسەی برینداركەر : هەركاتێك لە هەموو دەمە بۆڵەیەكدا تۆ و هاوسەرەكەت قسەی برینداركەرتان بەیەكتر وت و ڕەخنەی بێ ئەندازەتان لەیەكتر گرت ، ئەوە مانای وایە خەریكە خۆشەویستی نێوان ئێوە كاڵ دەبێتەوە و هیچ كامێكتان گرنگی بە دەرونی ئەوی ترتان نادەن .

2-دوور كەوتنەوەی جەستەی : كاتێك تۆ و هاوسەرەكەت ئامادە نەبن دەستی یەكتر بگرن  و ماچی یەكتر بكەن و بەیەكەوە بخەون ئەوە مانای وایە ساردبونەوەی خۆشەویستی نێوان ئێوە كاری كردۆتە سەر پەیوەندی جەستەی هەردوكتان .

3-نەمانی هەست و سۆز : ئەو هاوسەرانەی یەكتریان خۆش دەوێت لەگەڵ هەموو سەرقاڵیەكانی ژیاندا كات دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكتری گفتوگۆ بكەن و بدوێن ، بەڵام كاتێك هەست و خۆشەویستیان نەمێنێت بۆ یەكتری ئەوە بەخێوكردنی منداڵ و سەرقاڵبوون بە كاركردن دەكەنە بیانوو بۆ ئەوەی كەمتر هەست و خۆشەویستی بە هاوسەرەكەی دەدات .


4-ئەو كاتەی یەكێك لە هاوسەرەكان گرنگی بەوی دیكە نەدەن ، بۆ نمونە كاتێك تەماشای پرۆگرامێكی تەلەفیزۆنی یان فیلمێك دەكەن هەریەكەیان بەجیا و لە شوێنێكەوە تەماشای ئەو شتە بكەن كە مەبەستیانە .


ئەگەر تەنها هەست بە یەك حاڵەت لەمانە دەكەیت ئەوە هەوڵبدە بە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان خۆت و هاوسەرەكەتدا بچیتەوە .
ژماره‌ی بینین‌ : 409
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll