چوار ئامۆژگارى تا بە خێرایى قژت درێژ ببێتەوە
04/08/2016

زۆرن ئەو کەسانەى کێشەیان هەیە لەگەڵ هاتنەوەى قژ و گەشەکردنیدا، لە کاتێکدا دەیانەوێت لە ماوەیەکى کەمدا ببنە خاوەن  قژێکى درێژ و جوان.
تا ببیتە خاوەن قژێکى درێژ و تەندرووست لە ماوەیەکى کەمدا پێویستە گرنگییەکى تایبەتى پێ بدەیت و زۆر ئاگادارى ئەم خاڵانە ببیت.
١- چى دەخۆیت؟
جوانى هەمیشە لە ناخەوە دەستپیدەکات، ئەمە بۆ خواردنەکانیش ڕاستە ئەو خواردنانەى دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ئاسنەکان و مەگنسیۆم و زینک زۆر بەسوودن بۆ تەندرووستى قژت.
ئەگەر سیستەمێکى تەندرووستى خواردنت نەبێت ئەوا قژ و پێستێکى جوانیشت نابێت، سیستەمێکى خۆراکى کە ڤیتامینى زۆر تێدایە زۆر پێویستە بۆ قژت.
ئەگەر کەمى ڤیتامین یان ئاسنەکانت هەبێت نێگەتیڤانە کار دەکاتە سەر قژیشت، ئەمەش دەبێتە هۆى هەڵوەرین و نەمانى ڕەنگ و جوانیەکەى و گەشە ناکات.


٢- ئایا بە شێوەیەکى درووست ئاو دەخۆیتەوە؟
تەنها خواردنەکانت کار ناکەنە سەر تەندرووستى قژت، بەڵکو خواردنەوەى ئاو و شێدارى لەشیش لە فاکتەرەکانى گەشەى قژن، بۆیە دڵنیا ببەرەوە لەوەى ڕۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆیتەوە.


٣- ئایا بە باشى دەخەویت؟
ماندووبوون و کەمى خەوتن هۆکارى هەڵوەرینى قژن، بۆیە بە ئەنجامدانى یۆگا خۆت ڕزگار بکە لە ماندووبوون و شەوانە بڕێکى باش بخەوە.


٤- ئایا سەرى تاڵەکان دەبڕیت؟
هەندێک لە خەڵکى وا دەزانن کە ئەگەر گرنگیش بە قژیان نەدەن هەر دەبێت گەشە بکات، لە کاتێکدا ئەمە زۆر هەڵەیە و دەبێت هەموو دوو مانگ جارێک سەرى تاڵەکانى قژت ببڕیت تا خێراتر درێژ ببێتەوە.

how to take naltrexone ldn naltrexone side effects naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 1955
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll