سێ هەڵە لە کاتى لابردنى مووى زیادەدا دووبارەیان دەکەنەوە
04/08/2016

هەر ڕێگایەک بەکاردەهێنیت بۆ لابردنى مووى زیادە هەندێک هەڵەى باو هەن کە نابێت ئەنجامیان بدەیت، ئەم هەڵانە دەبنە هۆى زیانگەیاندن بە پێستت و تووشى هەستیاریت دەکەن. 
ئەگەر ئاگادار نەبیت ئەوا دواى لابردنى مووى زیادە پێستت سوور دەبێتەوە و زبر دەبێت و وشک دەبێتەوە، ئەگەر حاڵەتەکە پشتگوێ بخرێت ئەوا دەبێتە هۆى زیبکە و برینیش. 
خۆشۆردن بە ئاوى گەرم 
دووربکەوەرەوە لە خۆشتن بە ئاوى گەرم پێش و پاش لابردنى موو، چونکە ئاوى گەرم دەبێتە هۆى هەوکردن و سووربوونەوەى پێست و دواتر وشکى دەکاتەوە لە کاتێکدا ئاوى سارد کار دەکات بۆئەوەى ئەم کێشانە چارەسەر بکات و نەیانهێڵێت. 


ماوەى نێوان لابردنى موو 
هەموو ڕۆژێک بە گوێزان موو لامەبە، بەڵکو ڕێگاى تر بەکاربهێنە کە ماوەیەکى پێ بچێت تا مووەکە دێتەوە و کاتى ئەوەت دەبێت پشوو بدەیت و پێستت زۆر ئازار نەدەیت. 
بۆئەوەى ئاسانتر موو لاببەیت پێستت بە گیراوە سرووشتییەکان پاکبکەرەوە و پێستە زیادەکەى لاببە تا تووشى کێشەى هاتنەوە موو لە ژێر پێستەوە نەبیت. 


دووربکەوەرەوە لە ئازاردانى خۆت 
هەندێک لە خەڵکى ڕۆژانە ئامێرى موولابردن بەکاردەهێنن لە کاتێکدا زۆر بەکارهێنانیان دەبێتە هۆى سووربوونەوە و هەستیارى پێست، ئەمەش وا لە مووەکان دەکات زوو بێنەوە و زبر ببن. 
هەوڵبدە بە شیلە یان مۆم موو لاببەیت، چونکە سەلامەتترن بۆ پێست و لە بنەوە تاڵەکان هەڵدەکێشێت، جگە لەوەش ڕۆشتنى خوێن بۆ ئەو ناوچەیەى مووەکەى لێ لابراوە زیاد دەکات ئەمەش وا دەکات درەنگتر مووەکان بێنەوە و ڕزگارت دەکات لە پێستى مردوو و پێستیشت نەرم دەکاتەوە.

how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 441
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll