چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەبارەی ورچی پانداوە
04/08/2016

یەکێک لە ئاژەڵە جوان و سەرنجڕاکێشەکان ورچی پاندایە کە ئێستا لە جیهاندا ڕێژەکەی کەم بۆتەوە و بەرەو لەناوچوونە.

لەم بابەتەدا هەندێک زانیاری لە بارەی ئەم ورچە دەگمەنەوە دەخەینە ڕوو.

* لە ئێستادا و لە هەموو جیهاندا نزیکەی ٢٠٠٠ پاندا لە سروشتدا هەن.

* نزیکەلی لەسەدا ٩٩ ی خۆراکی پانداکان ڕوەکی بامبۆیە.

* زۆربەی لێکۆڵەرەوە ئاژەڵناسەکان بۆ نزیکبوونەوە لە پاندا جلوبەری تایبەت بە شێوەی ئەم ئاژەڵەیان دروست کردووە.

* سوڕی ژیانی یەک پاندا لە سروشتدا بە ٢٠ ساڵ مەزەندە کراوە.

* پاندا مێینەکان لە ساڵێکدا تەنها سێ ڕۆژ دووگیان دەبن.

* بەچکەی پاندا بە ئەندازەی دەمی دایکەکەیەتی و لەکاتی هەر مەترسییەکدا بەئاسانی بە دەم دەیگوازێتەوە.

* یەکێک لەو هۆکارانەی کە کۆمپانیای WWF لۆگۆکەی خۆی لەسەر شێوەی ئەم ورچە دروست کردووە ئەوەیە کە خەرجییەکانی چاپکردنی کەم بووەتەوە.
* پانداکان لە نزیکەی ٢ تا سێ ملیۆن ساڵ لەمەوپێشەوە لەسەر زەوی دەژین.

* کاتێک کە پاندایەک لەدایک دەبێت، ئەم بەچکە پاندایە بۆ بڵاوبونەوەی جینەکەی لەلایەن FeedEx وە دەگوازرێتەوە بۆ چین.

* لە بازاڕدا بازرگانی نایاسایی بە پێستی پانداوە دەکرێت و نرخەکەی لە نێوان ٦٠ بۆ ١٠٠ هەزار دۆلاردایە.

* لەکاتێکدا کە پانداکان بەتەمەن دەبن، خەڵکی چین ترسێکی زۆریان بەرامبەریان هەیە و بە بەرازی ئاسنخۆری ڕەش و سپی ناویان دەبەن.

* لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان پانداکان بۆ دابینکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ ژیانیان ڕۆژانە پێویستیان بە نزیکەی ٣٦ کیلۆگرام بامبۆ هەیە.

ژماره‌ی بینین‌ : 376
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll