خواردنى خورما مەترسی تەندروستی بۆ ئەم کەسانە هەیە
04/08/2016

خورما سوودە تەندروستیەکانى بۆ جەستە سەلمێنراوە و پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک جەختی لەسەر دەکەنەوە و لەم نێوەندەشدا چەند تێبینیەکیان لەمبارەوە هەیە و ئامۆژگارى چەند کەسێکیش دەکەن کە خورما زۆر بەکەمى بخۆن چونکە مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات.


لەم سۆنگەوە شارەزایان و پسپۆرانى خۆراک رێنمایی ئەو کەسانە دەکات کە کێشەى خەستبوونەوەى خوێنیان هەیە خورما نەخۆن و لە لایەکى تریشەوە ئەو کەسانەش وەرزش ناکەن و یان جووڵەى رۆژانەیان کەمە کەمتر خورما بخۆن.


خواردنى خورما لەگەڵ شیرى فرێشی مانگادا بۆ ئەو کەسانەى بێهیز و کەم وزەن بەسوودە و تەنانەت ئەم جۆرە کەسانەش کە ئەم خۆراکە دەخۆن دەبێت کەمێک بجوولێن چونکە مەترسی خەستبوونەوەى خوێنى لێدەکەوێتەوە.


لەلایەکى ترەوە خواردنى خورما و گوێز خۆراکێکى ئێجگار وزەبەخشە و بۆ ئەو کەسانەى کارى جەستەیی گران ئەنجام دەدەن بەسوودە و دەبێت ئەو کەسانە کە جووڵەیان کەمە زۆر لەمجۆرە خۆراکە نەخۆن چونکە گرفتى دەمار و خوێنبەر و خوێنهێنەرەکانى لێدەکەوێتەوە.

 
پسپۆرانى بوارى خۆراک و تەندروستى ئاماژە بۆ وزەبەخشى خورما دەکەن چارەسەرى هەندێک نەخۆشى دەکات و خواردنى بۆ خانمانى دوو گیان لە مانگەکانى کۆتایی منداڵبوونیان پێشنیار دەکرێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 322
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll