‌كاریگەریەكانی سێكس لەسەر مێشك
04/08/2016
 
ئەگەر دەتەوێت كاریگەریەكانی پەیوەندی سۆزداری بزانیت لەسەر تەندروستی و مێشك ئەوە بە دڵنیاییەوە پێویستە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە .
 
- پەیوەندی سۆزداری هاوشێوە دەرمانی بێهۆشكەر كاریگەری دەبێت لەسەر مێشك : خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری وادەكات مێشك پێكهاتەی كیمیاوی بە ناوی (دۆپامین ) دەربدات ، سێكس كردن و بەكارهێنانی دەرمانی بێ هۆشكەر بەهەمان شێوە كاریگەری دەكەنە سەر یەك شوێنی مێشك .
 
- دژە خەمۆكی : توێژینەوەیەكی نوێ كە ساڵی 2002 لەسەر 100 ئافرەت ئەنجامدرا تیادا ئەوە هاتوە ئەو ئافرەتانەی سێكس دەكەن بێ ئەوەی ئەوەی هاوسەرەكەیان كۆندۆم بەكاربهێنێت ئەوە كەمتر كێشەی خەمۆكیان دەبێت.
 
- هەستكردن بە داڕمان و داڕوخانی باری دەرونی كەم دەكاتەوە .
 
-یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار دەدات ، وەك ئازاری سك و سەر  ، سێكس و پەیوەندی سۆزداری نێوان هاوسەرەكان یارمەتی دەردانی ماددەی ئۆكسیتۆسین دەدات و ئەم هۆرمۆنە بەرپرسە لە هەستی خۆشەویستی و ئازاری جەستە كەمدەكاتەوە و خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان زیاد دەكات .
 
- مێشك بەهێز دەكات ، چونكە سێكس یارمەتی بەهێزبوونی بەشی هایپۆكامۆس دەدات لە مێشكدا كە بەرپرسی یادەوەرییە.
 
-خەوێكی ئارام و بێ كێشەت پێ دەبەخشێت و ئارامی بە جەستە دەبەخشێت .
- هۆكارە بۆ سوتاندنی كالۆری و چەوری زیاددەی جەستە و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا كەمدەكاتەوە .
ژماره‌ی بینین‌ : 536
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll