سوودەکانی تەمبەڵ بوون لە رووی زانستییەوە
05/08/2016


 

هەموومان دەزانین کە تەمبەڵ بوون شتێکی باش نییە و زیانی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەرووی کۆمەڵایەتی و دەروونی و ئابووری و تەندرووستییەوە.

 

بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو زیانە، لەگەل ئەوەشدا کۆمەڵێک سوودی کەمی لە خۆ گرتووە، هەروەک چۆن لە کۆنەوە ووتراوە هەموو شتێک سوود و زیانی خۆی هەیە.



 

تەمبەڵبوون و لەش قورسی شتێکی سرووشتییە و جەستە هەوڵدەدات لەو رێگەیەوە وزە بپارێزێت. بە گشتی خەڵک زیاتر لە زستاناندا تەمبەڵ دەبن، ئەمەش بەهۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنینەوەیە لە کەشوهەوای سارددا.

 

سودەکانی تەمبەڵبوون:

 

١- ئارامکردنەوە و پشوودان بە مێشک

embeddedIMG_unexpectedhealthbenefitsofbeinglazy_850px_4-600x600

 

کەسە تەمبەڵەکان زۆر جار بەوە دەناسرێنەوە لە گۆمەڵگادا کە نیوەڕوانیش دەخەون، ئەمە شتێکی باشە بۆ تەندرووستی گشتی مرۆڤێکی تەمبەڵ یان چالک. زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەوی نیوەڕوان دەبێتە هۆی ورەبەرزی و بەهێزکردنی توانای مێشک بۆ داهێنان و ئەنجامدانی کاری هونەری.

 

بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە بە درێژایی رۆژ لەسەر سیسەمەکەت بە خەوەوە بەسەربەریت. خەوی نیوەڕوان نابێت زۆر بخایەنێت.

 

ئەو کەسانەشی کە زۆر خۆیان هیلاک دەکەن و زۆر چالاکن و نیوەڕوان ناخەون، وا باشترە بۆ لەمەودوا نیوەڕوان بڕێک بخەون.

 

٢- دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن

embeddedIMG_unexpectedhealthbenefitsofbeinglazy_850px_1-600x600

 

ئەو کەسانەی کە تەمبەڵ نین و رۆژانە سەرقاڵی ئەنجامدانی کاری قورس و ئالۆزن، زۆر جار تووشی هەندێک گرفت دەبن لە فشاری خوێن و خێرایی و بڕی لێدانی دڵدا، بەمەش ئەو کەسانە تووشی جۆرێک لە دڵەراوکێ دەبن.هەر بۆیە ئەو کەسانەی کە تەمبەڵن کەمتر تووشی ئەم گرفتانەی دڵ و دڵەڕاوکێ دەبن.

 

٣- توانای داهێنانی هونەری زیاتر دەکات

embeddedIMG_unexpectedhealthbenefitsofbeinglazy_850px_6-600x600

 

بەشێک لە شارەزایانی دەروونی ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵک زۆرجار بیرۆکەیان لە کاتی پشوودان و لەسەر جێگادا بۆ دێت. ئەو کەسانەی کە بەردەوام ماندوون و چالاکن و خۆیان لە تەمبەڵی دوورخستۆتەوە رەنگە بەهۆی فشاری کارکردنەوە کەمتر بیرۆکەی داهێنەرانەیان لە بواری هونەریدا یان ئەدەبیدا بۆ بێت.

 

٤- پێشخستنی کۆمەڵگە

embeddedIMG_unexpectedhealthbenefitsofbeinglazy_850px_7-600x600

 

بەشێک لە نووسەران و بیرمەندان پێیان وایە کە ئەگەر تەمبەڵی هەندێک لە مرۆڤەکان نەبووایە لە ئەنجامدانی کارە رۆتینییەکانی رۆژانە، ئەوا رەنگە بەشێکی زۆر لە ئامێرەکان دانەهێرابان. داهێنانی بەشێکی زۆر لە ئامێرەکان بۆ ئاسانکارییە لە کاروباری رۆژانەی مرۆڤەکان (بۆ نموونە ئامێری کشتوکاڵی، ئامێری پیشەسازی و ئۆتۆمبێل).

 

کەمتوانایی و تەمبەڵیی هەندێک مرۆڤ وای کرد کەسە زیرەکەکان بیر لە درووستکردنی ئامێرە جۆراوجۆرەکان بکەنەوە و بەمەش هەم کەسە زیرەکەکان و هەم کەسە تەمبەڵەکان سوودمەندبوون و سەرئەنجام کۆمەڵگا بە شێوەیەکی خێراتر پێشکەوتنی بەخۆوە بینی.

 

سوودەکانی تەمبەڵی هەرچەند بن، هێشتا زیانەکانی زۆرترن. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو کەسانەی کە زۆر خۆیان ماندوو دەکەن ئاگاداریی تەندرووستی خۆیان بن و زوو زوو پشوو بە خۆیان بدەن، چونکە کارکردن و ماندووبوونی زۆر هاوشێوەی تەمبەڵی زۆر دەبێتە هۆی زیانبەرکەوتن.

 





ژماره‌ی بینین‌ : 413
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll