كچێك لە مامەیەوە سكپڕ دەبێت
07/08/2016
كچێكی 14 ساڵان لە میسر، لەلایەن مامەیەوە بەزۆر دەستدرێژیی كراوەتە سەر و پێوەندیی ناشەرعی لەگەڵ بەستراوە، ئێستەش ئەو كچە دووگیانە و كورپەكەی نێو سكی لە هەشتەمین مانگیدایە.

شەیما ئەو كچە میسرییە كە دوای تەواوبوونی خوێندنی ئامادەیی، هاوینان دەیویست كار بكات و یارمەتی باوك و ماڵەوەیان بدات، چونكە لە رووی مادییەوە هەژار و كەمدەرامەت بوون، بۆیە لە كارگەیەكی رستن كارێكی دۆزییەوە و مامی ئەو كچەش لە هەمان شوێن بوو، سەرەتا لە كارەكەی زۆر كۆسپی بۆ دروست بوو، بەڵام ئەو سووربوو هەوڵی تەواو بدات بۆ ئەوەی پێویستییەكانی خانەوادەكەی كەمێك پڕ بكاتەوە.

ئەو كچە لەگەڵ مامی پێوەندییەكی باشی هەبوو و دوای تەواوبوونی كارەكەی، زۆرجار لەگەڵ مامی دەگەڕانەوە بۆ ماڵ و هەندێك جار لە ماڵی مامەی دەمایەوە كە لە شوقەیەكی نزیك ماڵی خۆیان بوو.

ئەو هەرگیز چاوەڕێی كارێكی لەم چەشنەی لە مامی نەدەكرد، بۆیە زۆر جار یاری و زۆرانبازی لەگەڵ مامی دەكرد، دواتر مامی ئەو كچە بڕیاری دا پێوەندییەكەی لەگەڵ گەرم و گوڕتر بكات.

سەرەتا تەنیا بە دەست لێدان لە شوێنە هەستیارەكانی ئەو كچە خۆی لێ نزیكتر كردەوە و دواتر لە هۆش خۆی برد و دەستدرێژی كردە سەری و لەگەڵیدا جووت بوو، پاشان كچەكە هیچی بۆ نەمایەوە و ئەویش هەڕەشەی لێ كرد كە هەفتەی دووجار لای دەمێنێتەوە و ئەو كارەی لەگەڵ ئەنجام دەدات.

پاش ماوەیەك ئەو كچە نەخۆش دەكەوێ و سكی تەواو دەئاوسێت، سەردانی پزیشك دەكات و لە پشكنینەكان دەردەكەوێت كە سكپڕە و منداڵەكەشی هەشت مانگە و تەنیا مانگێكی ماوە لە دایك ببێت، لەوكاتەدا شەیما دانی بە هەموو شتەكان نا بۆ دایك و باوكی، پۆلیس ئێستە مامی كچەكە كە ناوی "ئیسلام"ە و تەمەنی 36 ساڵە، گرتووە و لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەركەوتوو هەر ئەو كچە قوربانی دەستی ئەو پیاوە نەبووە، بەڵكو زۆری تریش بەهۆیەوە ئاشكرا بوون.






ژماره‌ی بینین‌ : 278
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll