‌خانم ئەم ڕەفتارانەی هاوسەرەكەت ئاماژەیەكی باش نیە بۆ ژیانتان
07/08/2016
 
هەندێك لە هاوسەرەكان دوای ماوەیەك لە ژیانی هاوسەرگیری ڕەنگە خۆشەویستی نێوانیان كاڵ ببێتەوە ، لە ڕاستیدا پەیوەندی هاوسەرگیری پێویستی بەچەند شتێك هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام  بەختەوەر و خۆشحاڵ بن ، نواندنی چەند ڕەفتارێك لە لایەن هاوسەرەوە مانای ئەوە دەبەخشێت لە پەیوەندی نێوانيان بێزار بوە و پێویستە بە پەیوەندی نێوانتاندا بچیتەوە و كارێك بكەیت زیاتر لە یەكتر نزیك ببنەوە .
 
 
1- ئەو كاتەی هاوسەرەكەت بەبێ بونی هیچ بیانویەك وتی كاتم نیە لەگەڵت بێمە دەرەوە ، یان وەك جاران ئارەزووی ئەوەی نەدەكرد بەیەكەوە بچنە دەرەوە ، ئەمە ئاماژەیەكی باش نیە و هەركات هاوسەرەكەت بەم شێوەیە ڕەفتاری كرد ئەوە هەوڵبدە كارێك بكەیت پەیوەندی نێوانتان باشتر بكەیتەوە .

2- ئەگەر چیتر بۆی گرنگ نەبوو وەك پێشتر تۆ بێزار و خەمباری یان كێشەت هەیە و هیچ كارێك نەكات بۆ ئەوەی واتلێبكات تۆ هەست بە خۆشحاڵی بكەیت ، ئەمەش ئاماژەیەكی دیكەیە ئەوە دەگەیەنێت چیتر هەستەكانی تۆ زۆر گرنگ نیە بەلایەوە .
 
3-كاتەكانی كاركردن و پشوەكانی لەگەڵ كاتەكانی تۆ ڕێك ناخات و هیچ مەبەستی نیە ئەو كاتەی تۆ كارت نیە لەگەڵت بمێنێتەوە .

4-باسی ئەو شتانەت بۆ ناكات كە بە درێژای ڕۆژەكەی ڕویداوە ، یان باسی كێشە و گرفتەكانی خۆیت بۆناكات لەگەڵ ئەوەی پێشتر ڕای تۆ زۆر گرنگ بوە بەلایەوە .
 
5- ئارەزووی ئەوە ناكات لێت نزیك ببێتەوە ، تەنانەت هەندێكجار ناشیەوێت لەگەڵت بخەوێت و و بیانویەك دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لێت نزیك نەبێتەوە .

6-نە پەیوەندیت پێوە دەكات و نە وەڵامی پەیوەندیەكانت دەداتەوە و زۆركات وا خۆی دەردەخات كە كاتی نیە بۆ ئەوەی وەڵامی تۆ بداتەوە و ئارەزووی ئەوە ناكات گوێی لە دەنگت بێت و خۆی بێ باك و بێ خەم نیشان بدات بۆ هەموو شتێكی تۆ .
 
خانم هەركاتێك ئەم ئاماژانەت لە هاوسەرەكەتدا بینیی ئەوە وریایانە ڕەفتار بكە و كارێك بكە دڵی ئەو بەدەست بهێنیتەوە و دوور بكەوەرەوە لەوەی كێشە بۆ خۆت و ئەو دروست بكەیت و ژیانی خۆتان تاڵ بكەیت .
free abortion pill anti abortion pill the abortion pill
ژماره‌ی بینین‌ : 425
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll