‌لەنەخۆشخانە هاوسەرگیریان كرد
08/08/2016
 
ئەمە وێنەی هاوسەرگیری ژن و پیاوێكە دوای 18 مانگ بڕیاری ئەوەیاندا لە كۆشكی (سپۆنزا ) ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەیان بگێڕن .

ئەم دوو هاوسەرە بڕی 50 هەزار دۆلاریان بۆ ڕێكخستنی ئاهەنگەكەیان دابینكردبوو و لەگەڵ 40 كەس لە خزم و نزیكەكانیان هاوسەرگیریان كرد ،پێش ئەوەی بە فەرمی هاوسەرگیری بكەن بەهۆی ڕوداوێكەوە زاوا قاچی دەشكێت و بۆ ئەوەش پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت بۆ ئەوەی  چارەسەر وەربگرێت وجیمس 5 ڕٍۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە .

جیمس ڕەخنەی لە خۆی دەگرت بەهۆی ئەوەی هۆكاری بێزاری و خەمباری خۆشەویستەكەی بوە لەبەر ئەوە داوای لە پزیشكەكان كرد یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن .

مۆرفی وەك بوكێك دەڵێت " هاوڕێكانی من و جیمس تەنها ئەوە گرنگە بەلایانەوە ئێمە ببین وەك دوو هاوسەرو ئیتر بۆیان گرنگ نیە لە چ شوێنێك ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدەین .
ژماره‌ی بینین‌ : 312
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll