خێرابوونی لێدانەكانی دڵ ، شڵەژانێكی لەپڕ ، ئەمە هەست پێدەكەیت كاتێك ئەو كەسەی خۆشت دەوێت دەیبینیت یان قسەی لەگەڵ دەكەیت ؟
ئەگەر ئەم دۆخانە بەهۆی هەستكردن بێت بە بەختەوەری زۆر یان شەرمكردن بێت ئەوە شتێكی زۆر ئاساییە ، ڕەنگە ئاگادار نەبیت ئەم 10 گۆڕانكاریە بەسەر جەستەتدا ڕودەدات و تۆ بەهیچ نازانیت .
1- تەنها چوار خولەكی سەرەتا كاتێك ئەو كەسە دەبینیت كە خۆشت دەوێت ئەوە لێدانەكانی دڵت خێرا دەبێت و هەست بەشڵەژان دەكەیت ، ئەگەر لەو ماوە كەمەدا هەستت بەوە كرد ئەوە مانای وایە تۆ ئاشق بویت .
2-ئەو كاتەی ئاشقی كەسێك دەبیت ئەوە تێكڕای لێدانەكانی دڵی تۆ و ئەو كەسەی خۆشت دەوێت كاتێك یەك دەبینن هاوشێوەی یەكتر لێدەدات واتە بەیەك خێرای .
3-خۆشەویستی هاوشێوەی كۆكاین وایە ، توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە كۆكاین و خۆشەویستی هاوشێوەی یەك كاردەكەنە سەر مێشك و 12 شوێنی مێشك چالاك دەكەن ، خۆشەویستی وادەكات مرۆڤ هەست بە خۆشحاڵی و بەختەوەری بكات هاوشێوەی ئەوەی كۆكاینی خواردبێت .
4-باشترین ئازار شكێنە ، ئەوكاتەی خۆشەویستەكەت باوەشت پیادا دەكات ئەوە جەستەی هەردوكتان هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین زۆر دەردەدات ، و ئەمەش ئازار شكێنێكی زۆر باش و بەهێزە .
5-ئەو كاتەی لە خۆشەویستەكەت جیا ببیتەوە یان دوور بكەویتەوە ئەمە كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستیت و كاردەكاتە سەر لێدانەكانی دڵ و لێدانەكانی دڵ خاودەكاتەوە .
6-هەندێكجار خۆشەویستی واتلێدەكات نەزانی چی دەكەیت و واسواس دەبیت لە هەڵبژاردن و كارەكانتدا .
7-ئەو كەسەی ئاشق بێت ئەوە بیرۆكەی نوێ و خەیاڵی جوان و تایبەت بە مێشكیدا دێت كە پێش ئاشق بوونی هەستی بەم شتانە نەكردوە لە كەسایەتی ئەودا هەبوبێت ، و دەتوانێت زۆر باشتر كارەكانی ئەنجامبدات .
8-كاتێك ئاشق دەبیت بە تەواوەتی لە دڵەڕاوكێ ڕزگارت دەبێت و ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر ناخ و دەرونتە كەمدەبێتەوە و ئەو كاتەی دەستی ئەو كەسە دەگریت كە خۆشت دەوێت ئەوە هەستێكی زۆر خۆشت بۆ دەهێنێت .
9-كاتێك لەگەڵ خۆشەویستەكەت دەبیت ئەوە دڵت لە خۆشیدا دەفڕێت ، چونكە هۆرمۆنی ئەدرینالین لە لایەن جەستەوە بەڕێژەیەكی زۆر دەردەدرێت .
10-خۆشەویستی هەموو شتێكە ، خۆشەویستی كاردەكاتە سەر جیهان بینی مرۆڤ و وادەكات ڕوخساری مرۆڤ گەشاوە بێت .