دیارترین نیشانەکانى شێرپەنجەى پرۆستات و ڕێگاکانى خۆپاراستن لێى
08/08/2016

شێرپەنجەى پرۆستات یەکێکە لە بڵاوترین جۆرەکانى شێرپەنجە لە ناو پیاواندا و یەکێکە لەو جۆرانەى کە بە هێواشى گەشە دەکات و بە هۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکى زۆر لە پیاوان گیان لەدەست دەدەن.
هۆکارەکانى تووشبوون بەم نەخۆشییە مەترسیدارە جیاوازە و هەندێک جار دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونى کرۆمۆسۆمەکان یان سیستەمى ژیانى ناتەندرووست، لە هەندێک حاڵەتى تریشدا دەگەڕێتەوە بۆ مێژووى خێزانەکە یان ئەو ژینگەیەى تێیدا دەژین.


نیشانەکان:
کێشە لە میزکردندا، کەمى هاتنى میز، وەستان یان دەستپێکردنەوە لە کاتى میزکردندا، میزەچرکێ بەزۆرى بە شەواندا، ئازار یان سووربوونەوە لە کاتى میزدا، ئەمانە هەموویان نیشانەى ئاوسانى پرۆستاتەکانیشن کە شێرپەنجەیى نین.
خوێن – لە میز یان ئاوى پیاودا.
ئازار – لە حەوز، فەقەرات، ڕانەکان.
ئازار یان ناڕەحەتى لە کاتى سێکسدا.


خۆپاراستن:
١- کالۆرى و چەورى کەمتر بخۆ.
٢- کەمترین چەورى گۆشت بخۆ.
٣- ڕۆژانە زیاتر لە ١٥٠٠ گرام کالسیۆم مەخۆ.
٤- ماسى زۆر بخۆ، چونکە ترشە چەورى ئۆمیگا ٣ تێدایە.
٥- تەماتەى سوورەوەکراو بە زەیتى زەیتون و سەوزەکانى تر بخۆ، هەموو سەوزە ڕەنگ سەوزەکان بەسوودن.
٦- دووربکەوەرەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوەى کحول.
٧- دووربکەوەرەوە لە سترێس، ئاگادارى بەرز فشارى خوێن و کۆلیسترۆڵ و خەمۆکى ببە.
٨- هێمنبە و چێژ لە ژیان وەربگرە، ژیانى تەندرووست دوورتدەخاتەوە لە شێرپەنجە.
٩- برۆکلى و میوەکان زیاتر بخۆ .
١٠- پارێزگارى لە کێشت بکە و وەرزش بکە، دەتوانیت یۆگا ئەنجامبدەیت.

how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 404
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll