پێنج ڕێگا بۆ زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێدا
08/08/2016

ترس و دڵەڕاوکێ زۆر کات دەبنە سەرەکیترین بەربەست لە بەردەم تاکدا، وات لێدەکەن نەتوانیت پێش بکەویت و هەمیشە بە هێواشى هەنگاو بنێیت، دەتوانیت لە ڕێگاى ٥ خاڵەوە بەسەریاندا زاڵ ببیت.
ئەو کەسانەى زۆر دەترسن و هەمیشە دوودڵن ناتوانن متمانەیان بە خۆیان هەبێت، ئەمەش هەندێک جار دەبێت بە بەشێک لە کەسایەتیان، بۆیە دەبێت زوو چارەسەریان بکەن.
١- لە خۆت بپرسە "خراپترین شت چییە کە دەکرێت رووبدات؟"
هەمیشە خۆت ئامادە بکە بۆ خراپترین، ئەمە وا دەکات هیچ شتێک تووشى شۆکت نەکات و ترست نەبێت، چونکە چارەسەرت پێیە.
٢- ڕاستییەکان کۆبکەرەوە
هەموو ڕاستى و زانیارییەکان بە شێوەیەکى ئامانجدار کۆبکەرەوە، کاتێک ڕاستییەکان دەزانیت ئیتر هیچ نامێنێتەوە شایەنى ئەوەبێت لێى بترسیت.


٣- چارەسەرى سەرەتایى دابنێ
بۆ هەر کێشەیەک کە دەترسیت بێتە ڕێگات پێشتر چارەسەر بدۆزەرەوە، ئەمە وات لێدەکات بێ کێشە ڕووبەڕووى هەموو بارودۆخەکان ببیتەوە.
٤- بیرى یاساى ڕێژەیبوونتبێت
هەموو ئەو رووداوانەى بیریان لێدەکەیتەوە ئەگەر هەیە بە ڕێژەیەک رووبدەن، هەوڵبدە ئەمە لە مێشکتدا بهێڵیتەوە بۆ شتە خراپەکانیش و بزانە ڕێژەى روودانیان کەمترە لە باشەکان، ئەگەر رووشیاندا تۆ ئامادەیت بۆیان.


٥- هەرگیز زەرەر ناکەیت
ئەوە لە مێشکتدا بهێڵەرەوە کە تۆ هەرگیز زەرەر ناکەیت، ئەگەر هەڵەت ئەنجامدا لێوەى فێر دەبیت، ئەگەر کارە ڕاستەکەشت ئەنجامدا هەست بە متمانە بەخۆبوون دەکەیت.

ژماره‌ی بینین‌ : 380
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll