چەند ڕێنماییەک پێش بەکارهێنانی ماکیاژ
09/08/2016


بەشێوەیەکی گشتی بۆ خانمان کردنی ماکیاژێکی جوان و سەرنجڕاکێش بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بایەخدان بە پێست و خزمەتکردنی ڕوخسارت کاتێک لە ماڵەوەی، چونکە بەتەنها بەکارهێنانی کرێمی جوانکاری و ماکیاژ نابیتە خاوەن دەموچاوێکی جوان، پێویستە یەکەمجار بایەخ بە تەندروستی ڕوخسارت بدەیت پاشان ماکیاژکردن، چونکە ماکیاژ خۆی لە خۆیدا کاریگەری سلبی لەسەر پێست هەیە.

1-بۆ پاراستنی پێست و بریقەداری و گەشانەوەی، ڕۆژانە بە شێوازێکی ڕۆتینی پێش نوستن کرێمی تایبەتی بەکاربهێنە، یاخود زەیتی سروشتی بەگوێرەی گونجاندنی لەگەڵ پێستی تۆدا بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی لە شەودا خۆراکی پێویست وەربگرێت پێستەکەت.

2-ڕێکخستن وپاکوخاوێن ڕاگرتنی کەلوپەلەکانی ماکیاژت، دانانی کرێم و ماکیاژەکانت لە جێگەی ساردا، بۆ ئەوەی هەم ماکیاژەکانت بەسەرنەچێت و کاریگەری سلبی لەسەر دەموچاوی تۆ دروست بکات، لەهەمان کاتدا پاکوخاوێن ڕاگرتنی نابێتە هۆی دروستبوونی میکرۆب و بەکتریا و گواستنەوەی بۆ ڕوخساری تۆ، واتە ئەو فڵچەیە یان ئەو ئیسفەنجەی بۆ بڵاوکردنەوەی کرێمەکەت بەکاریدەهێنیت لەگەڵ فڵچەی پاودەر و سەر ڕوومەتەکانت، پێویستە هەموو هەفتەیەک یەکجار پاکبکرێتەوە، بەڵام فڵچەی و کەلوپەلەکانی ماکیاژی چاو پێویستی بەوەیە بەردەوام پاکبکرێتەوە، بەلایەنی کەمەوە سێ ڕۆژ جارێک، چونکە چاو هەستیارترە لە بەشەکانی دیکە.

بۆ پاککردنەوەیان شامپۆی منداڵ بەکاربهێنە، چونکە پێکهاتەی کیمیایی تێدانیە، کەوچکێک شامپۆ لەگەڵ کەمێک ئاوی شلەتێن تێکەڵ بکە، دانە بە دانە کەلوپەلەکانی پێ بشۆ، دواتر کەمێک فڵچەکان لە ئاودا بهێڵەڕەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

3-لەدوای گەرماو کردن و خۆشتن، هەوڵبدە کرێم یان ماسکی تایبەت بەکاربهێنیت بۆ پارستن و پاککردنەوەی کونیلەکانی پێستی لەش و دەموچاویشت.

4-ئەگەر پەڵە و زیپکە و ڕەشی ژێر چاو یان هەر نیشانەیەکی تر بە ڕووخسارتەوە هەیە، هەوڵبدە کرێمی چارەسەر بەکاربهێنیت لەڕێگەی پزیشکەوە، پاشان لەکاتی ماکیاژکردندا کۆنسیلەر بەکاربهێنە بۆ شاردنەوەی بێگومان بەگوێرەی پێستەکە دەگۆرێت، لە وەرزی هاویندا ئەو کۆنسیلەرانە بەکاربهێنن کە خاڵیە لە زەیت.

5-بەشێوەیەی گشتی ماکیاژی فرەشێوە هەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر پێویستە و بەکاردێت ڕومێل و قەڵەمی چاو ڕەشکردن و ئیسفەنج و سوراو سەر کوڵم و ماسکارایە، پێویستە ئاگادار بیت لە جۆری ئەو ماکیاژە و گونجاندنی لەگەڵ پێستی تۆدا.

7-بەکارهێنانی سوراوی ڕەنگاو ڕەنگ، بەڵام ئەگەر دەتەوێت سروشتی دەرکەویت ، سوراو بەکارمەهێنە و بیکە بە لەماعەکان.






ژماره‌ی بینین‌ : 439
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll